نوام چۆمسکی پشتیوانی لە کەمپینەکانی ئازادکردنی عهبدوڵا ئۆجالان دەکات
بیرمهندی جیهانی نوام چۆمسکی پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ كهمپینی ئازادی جهستهیی رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان دهربڕی.
بیرمهندی جیهانی نوام چۆمسکی پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ كهمپینی ئازادی جهستهیی رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان دهربڕی.
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان لە ١٥ ی شوباتی ٢٠٢٢ واتە لە ٢٣ ههمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عهبدوڵا ئۆجالان دەستی بە کەمپینێکی فراوان بەمەبەستی ئازادیی جەستەیی ئۆجالان کردووە. تا ئێستا دە پارت و لایەنی سیاسی لەباشووری کوردستان بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کردووە. هەروەها سەدان رۆشنبیری باشووری کوردستانیش بەشداریی ئەو کەمپینەیان کردووە و لەپەیامێکی تایبەتی نووسراودا بیرمەندی جیهانی نوام چۆمسکییش پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینەکە راگەیاندووە.
لە نامەیەکی کۆمیتەکە بۆ نوام چۆمسکی هاتووە: " وەک دەزانن بەڕێز ئۆجالان زیاتر لە ٢٣ ساڵە لەژێر گۆشەگیریی لە زینداندایە. لە دژی شەڕی بەردەوامی دەوڵەتی تورک و سەرکوتکردنی گەلی کورد داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی گەلی کورد دەکەین. ئێمە لە نزیکەوە بەدوای نووسینەکانت و وانەی ئەم دواییەتان لەگەڵ زانکۆی ڕۆژاڤادا بووین و بە تەواوی دڵخۆش بووین بە بیستنی پەیامی نەورۆزت بۆ ئەمساڵ. هاوسۆزیی بەهێزی ئێوە لە گەلەکەمان جێی ڕێز و پێزانینە. پێمان خۆشە پشتیوانی ئێوەمان هەبێ بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ لە پێناوی ئازادی ئۆجالان".
لە پەیوەندیەکی کۆمیتەکە لەگەڵ بیرمەند و پڕۆفیسۆر نوام چۆمسکی خۆشحاڵی خۆی دەبڕیوە کە ئەو پشتیوانکارێکی ئەو هەڵمەتە بێت کە بۆ ئازادی ئۆجالان ڕاگەیەنراوە. چۆمسکی لەپەیامەکەیدا نوسیویەتی؛ " زۆر خۆشحاڵم کە پشتیوان بم ".
شایانی باسە، بەپێی لێدوانێکی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلاندا سەدان رۆشنبیر لە ئاکادیمیسیان، مامۆستای زانکۆ، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، نووسەر، رۆژنامهوان و چالاکوانی مەدەنی بەشدارییان تێدا کردووە، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکەدا ئەنجامی کەمپینەکە لەلایەن رۆشنبیرانەوە رابگهیهنرێت، کە ڕاستەوخۆ نوام چۆمسکی پشتیوانیی لێدەکات.
هـ . ب