نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر ١٥ ی ئابی پیرۆزکرد

لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان، لە بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا.

ئەمشەو لە بارەگای نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانی پارتەکە، ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب، جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، دواتر دیمەن و ڤیدیۆی سەرهەڵدان و شۆڕش لەپێناو ئازادی چوار پارچەی کوردستان نمایشکرا کە ساڵانێکە دژی داگیرکەران بەردەوامە.

ئامادەبووان ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی ژیانەوە ناوبرد، چونکە ئەوکاتەی دوژمنان لە هەوڵی لەناوبردنی کورد بوون، ئەم خەباتە چەکدارییە هەستانەوەی کوردی بە دوژمنان پیشاندا.

ئاماژەیان بەوە کرد، شۆڕشی ١٥ ی ئاب لەپێناو هەموو گەلی کورد و ئازادی هەر چوار پارچەیە، بۆیە پێویستە گەلی کورد یەک دەنگ بێت بەرامبەر هەموو داگیرکەران.