گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جەژنی نەورۆز جەژنی بەرخۆدان و ئازادیی گەلی کوردیان پیرۆزکرد.
پیرۆزباییەکە بە مەراسیمێکی سەربازی دەستیپێکرد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە ڕزگار ئێرسی ئامادەی ئاهەنگەکە بوو و بۆ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار قسەی کرد.
ڕزگار ئێرسی پیرۆزبایی نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ئێمە ساڵی ٥٠هەمینی ڕێبەرایەتی لە چوار پارچەی کوردستان، گەریلا، هاوڕێیانی بەرەنگاری زیندانەکان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".
ئێرسی ئاماژەی بەوەدا، وەک ڕابردوو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە بەرخۆدانیان و وتی: ئێمە ساڵێکی زۆر گرنگ دەستپێدەکەین. گەلەکەمان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت و ئەمساڵ تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر دەبێت".
ڕزگار ئێرسی ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە تیشکی خستە سەر بەرەوپێشچوونی گەریلا لە گۆڕەپانی سەربازیدا و وتی: گەریلاکانی کوردستان لە ئێستاوە ڕۆڵی مێژوویی خۆیان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەگێڕن، ئێمەى هێژای ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان، بنەماڵەکانی شەهیدان و گەلی خۆمان دەبین. لە هەر ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژدا ئێمە بە شێوازی و رێبازی سەرکەوتوانە کار بۆ ئەم تێکۆشانە دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە بەناوی فەرماندەییەکەمانەوە نەورۆز لە هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین و دەڵێین، بژی نەورۆز بژی سەرۆک ئاپۆ".
ڕزگار ئێرسی فەرماندەی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان بە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١ لە گارە، مام ڕەشۆ، شاخە سوور، زەندورا و وەرخەل هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک-یان پووچەڵکردەوە وتی، "ئەمساڵیش بەهەمان ئەو ئامادەکارییەوە هێرش ئەنجام دەدەنەوە، بەڵام سەرناکەون، چونکە جەنگ بە شێوەی فیدایی جەوهەری فەلسەفەی ئاپۆییە و ئەمەش بەرخۆدان و سەرکەوتن دەهێنێتە دی. هەروەها نابێت لەبیری بکەین، ئێمە هەموومان قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین و دەتوانین بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەییان قەرزەکانمان بدەین".
گەریلاکان لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە و ئاگری گەورەی نەورۆزیان کردەوە.
گەریلاکان ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر شاخەکان بەرزکردەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد و لە دەوری ئاگرەکەدا گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
ژ.ت