نەورۆز لە وان بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' پیرۆز دەکرێت
بە سەدان هەزار کەس لە بەردەم قەڵای وان کۆبونەوە و بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
بە سەدان هەزار کەس لە بەردەم قەڵای وان کۆبونەوە و بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
یەکێک لە گەورەترین ئاهەنگەکانی ەنورۆز کە بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتنە' لە وان دەستیپێکرد. هە هەزاران کەس ڕژانە نێو گۆڕەپانی نەورۆز. زیاتر گەنجان بەشداریان کرد. لەگەڵ هەوای سار و بارینی بەفر خەڵکی وان لە گۆڕەپانەکە کۆبونەوە و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد، بە هەزاران کەس دروشمی ' شەهید نامرن' یان وتەوە. ئەحمەد گوڤەن سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکار سوپاسی گەلی کورد. خەندان کاراکۆیون هاوسەرۆکی هەدەپەی شارەکە وتی، " نەورۆز بەرخۆدان و تێکۆشانە." فیکرەت دۆغان هاوسەرۆکی هەدەپەی وان وتی، " بە باجێکی زۆر گەیشتنە ئەم ڕۆژە. ئێوەش خاوەنداری لەم باجە قورسە دەکەن. سوپای ئێوە دەکەین."
دواتر هونەرمەند ئایفەر دوزداش هونەرەکەی پێشکەش کرد.
ف.ق