نەورۆز لەسەر شاخەکانەوە شۆڕبوویەوە بۆ شارەکان

سولەیمان ئیحتیاد ئۆغڵو وتی: پێش ساڵانی ١٩٨٠ ئاگری نەورۆز لەسەر شاخەکان دەکرایەوە، پاشان لە گەڕەکەکان و دوای ساڵانی ١٩٩٠دەکانیش بوو بە چالاکی گەورە.

سولەیمان ئیحتیاد ئۆغڵو باسی لەگۆڕانی نەورۆز پێش کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلول و دوای ئەو کودەتایە کرد.

ئیحتیاد ئۆغڵو ڕایگەیاند، پێش ١٢ی ئەیلول بە نهێنی ئاگری نەورۆزیان لە جۆلەمێرگ دەکردەوە و وتی: "پێش ١٢ی ئەیلول  دەچوونە ناوچەی هەلەل و دەبو شەو لەوێ بمێننەوە. ئەو کەسەی دەچوو بۆ شاخی سلەهیا شەو لە دورانکایا دەمایەوە. ئەوانەی دەڕۆیشتن بۆ بەرچەلان لە کۆرجانس و کۆناک دەمانەوە. ئەوانەی دەڕۆیشتن بۆ گپسی دەڕۆیشتن بۆ بۆ گەڕەکەکانی تر. ئەوانەی ئاگری نەورۆزیان دەکردەوە دەبوو خۆیان بە باشی ئامادە بکرادایە".

دوای ئەوە بۆ رێگریکردن لە نەورۆز سەربازەکان لە شوێنە بەرز و ستراتیجیەکان بڵاوەیان پێدەکرا. گەلیش بە ناچاری روویان لە ناوەندی شارەکان دەکرد و ئاگری نەورۆزیان لە شەقامەکان و گەڕەکەکان دەکردەوە. کاتێک پۆلیس و سەربازەکان ئاگرێکیان لە شوێنێک چاو دەکرد زۆر بە خێرایی دەچوونە سەر ئاگرەکە. دوای ئەوەش بۆ ئەوەی ئاگرەکان بەردەوام بن گەل لە شوێنە جیاجیاکان دەستیان دەکرد بە کردنەوەى ئاگری نەورۆز. تا بەرەبەیانی ئێمە و سەربازان و پۆلیسەکان بە دوای یەکترەوە بووین. دوای تێکۆشان و قوربانیدانەکان نەورۆز لە گۆڕەپانەکاندا پیرۆزکرا".

ئیحتیاد ئۆغڵو ڕایگەیاند، لەو کاتەدا کۆمەڵەکان مانگێک پێشتر کۆ دەبوونەوە و کارەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکرد، کە چی بکەن و بەرەو کام ناوچە بڕۆن و وتی: "هەندێک جار بەفر مەتر و نیوێک دەبوو، بەڵام سەرباری ئەوەش تایەکانیان دەبردە شوێنە پێویستەکان و شوێنی دیاریکراو بۆ ئاگری نەورۆز. ئەو شەوە هێڵەکانی گواستنەوەى وزە رادەگیران. بەوەش ئاگرەکە لە شەودا باشتر دەبینرا. گەل بۆ ئەوەی هەبوونی خۆی نیشان بدات ئەوەیان دەکرد و ئاگری ئازادییان دەکردەوە. بە چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد نەورۆز بوو بە سەرهەڵدان".

سەرباری زرێپۆشەکان کوردەکانیش لە ناوەندی شارەکان جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد. لە نەورۆزدا دەیان کەس شەهید بوون. ئەمڕۆ ئەگەر بە بەشداریی ملیۆنان کەس نەورۆز پیرۆز دەکرێت، ئەوە بەهۆی ئەو قوربانیانەوەیە. لە جۆلەمێرگیش وەهایە، ژنان، منداڵان، پیران و بە تەمەنەکان و هەموو کەسێکی جۆلەمێرگ نەورۆز پیرۆز دەکەن. نەورۆزی ئەمساڵیش گرنگە. ئێمە گۆڕەپانەکان دادەپۆشین و داواکانی خۆمان بە دەنگی بەرز دەخەینەڕوو".

ژ.ت