نەورۆزە مێژووییەکەی ٢٠٠٦ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچ کردەوە

لە نەورۆزی ٢٠٠٦دا گەلی کورد وتیان 'رێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە' پیلانگێڕی نێونەتەوەییان پووچ کردەوە. لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بە وتنەوەی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بە تەواوی تێکدەشکێت.

لە نەورۆزی ٢٠٠٦دا گەلی کورد وتیان 'رێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە' پیلانگێڕی نێونەتەوەییان پووچ کردەوە. لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بە وتنەوەی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بە تەواوی تێکدەشکێت.

لە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان دا هەموو نەورۆزێک بە واتای ژیانەوەیەکی نوێ و سەرهەڵدانێکی نوێ دێت، بەڵام کاراکتەری ئاهەنگەکانی نەورۆزی ٢٠٠٦ هەندێک جیاواز بوو. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بە دروشمی 'با سیستمی ئیمراڵی تێکبشکێنبرێت' گەل بۆ شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات ڕژانە گۆڕەپانەکان. چالاکییەکە لە ٨ی ئازار و نەورۆزدا گەیشتە بەرزترین ئاست. سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی شارەکاندا نەورۆز قەدەغەکرا، بەڵام ملیۆنان کەس کۆبوونەوە و وەڵامی "ئێوە عەبدوڵا ئۆجالان بە ئیرادەی سیاسی خۆتان  قبوڵ دەکەن؟" دایەوە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە خەبات ئاندۆک تایبەتمەندییەکانی نەورۆزی ٢٠٠٦ و هەڵوێستی گەلی بە نووسینی وتارێک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

دەقی وتارەکەی ئاندۆک:

"دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤییەت هەڵوەشایەوە، هێزە هەژموونییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیان کرد بە هەوڵدان بۆ دووبارە دروستکردنەوە و دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەو چوارچێوەیەدا ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا و ئۆپەراسیۆنی دژ بە دەوڵەتی تورکیش بە ئامادەکردنی ئاکەپە و خستنەسەر دەسەڵاتیان ئەنجامدرا. هێرشە گوماناوییەکەی ١١ی سپتەمبەری ٢٠٠١ بۆ سەر تاوەرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بووە پاساو بۆ دەستێوەردان لە ئەفغانستان و عێراق و داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسەیەدا دووبارە دیزاینکردنەوە سەردەمێکی گرنگە. هەروەها کاریگەری لەسەر تەڤگەری ئازادیی کورد و دەوڵەتی تورکیش کاریگەریی هەبوو.

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی زۆری داوە بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە و چارەسەرکردنی دیموکراتیانەی پرسی کورد، لەوانە بە گۆڕینی ستراتیژی زۆر هەوڵی دا. ئەم هەوڵانە لە ئاستی یەکەمدا لەناوبردن و پاکتاوکردنی جەستەیی تەڤگەری ئازادیی کوردیان ڕاگرت. پارتی ئاکەپەی ئەردۆغان، کە خۆی بە 'هاوسەرۆکی' پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزن پێناسە دەکات، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢دا بە تەنها بوو بە دەسەڵاتدار، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی دیموکراتییەوە وەڵامیان نەدرایەوە. ئاکەپە لەسەرەوە بۆ خوارەوە حیزب و حکومەتێکی شەڕی تایبەتە، بە پشتیوانیی بێکۆتایی هێزە هەژموونخوازەکان و نۆکەری - خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، پشتی بەست بە پاکتاوکردنی ناوخۆیی و پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی گەلی کورد و ئەوەی وەک سیاسەتێک بۆ خۆی دانا.

وەک دەزانرێت هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لەسەر ئەم بنەمایە دەستی پێکرد. لەگەڵ ١ ی حوزەیراندا جارێکی تر جەنگ بوویەوە بە سەرەکیترین رۆژەڤ و بەرنامەى کوردستان و تورکیا. ئاکەپە شەڕی پیسی لەدژی گەل و بزووتنەوەکەمان چڕ و قورسکردەوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٥دا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورک (مەگەکە)دا پلانی جەنگێکی پیسیان خستە بەرنامەى خۆیانەوە و لەسەر بنەمای عەقڵییەت و دیدی شەڕانگێزانە هێرشی هەمەلایەنەیان کردە سەر بزووتنەوەکەمان.

کاریگەری چالاکییەکەی ڤیان سۆران

لە دژی ئەوەش بزووتنەوەکەمان لە ڕووی سەربازییەوە لە دژی "عەقڵییەتی شەڕی هەمەلایەنە" بە "شێوازی شەڕی نیمچە قورس" جوڵایەوە، لە ڕووی سیاسییەوە لەسەر بنەمای هەڵمەتی بەهێزی واژۆکۆکردنەوە بۆ کەمپەینی 'ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە' کاری کرد، لپووچکردنەوەی هێرشەکان و بەرخۆدانی بۆ خۆی کردە بنەما.

ئاکەپە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی مەگەکەدا لە ٢٣ی ئابدا شەڕی پیسی خۆی چڕکردەوە و لە شەمزینان بۆمبی هەڵدایە ناو کتێبخانەی ئومێد، بەوە تێرینەخوارد و گوشارێکی زۆری خستە سەر کۆمەڵگە. ئاکەپە هەر لە سەرەتاوە بوو بە پارتێکی شەڕی تایبەت، کە بە ڕێکوپێکترین شێوە سیاسەتی جینۆسایدی کۆمەڵگای پەیڕەو دەکرد. بەهێزترین بەرخۆدان لە دژی ئەو هێرشانە لە مانگی شوبات، کە مانگی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیییە. مانگی شوبات ئەو مانگە بوو، کە لە هەمان ئاستدا چالاکیی تیادا ئەنجامدران و کەمپەینی واژۆکۆکردنەی تایدا بەرفراوانترکرا. شەوی ٢ی شوباتی ٢٠٠٦ هەڤاڵ ڤیان سۆران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، بۆ خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازیی بەرخۆدان لەلایەن هەمووانەوە، چالاکییەکی خۆسووتاندنی ئەنجامدا.

هەڤاڵ ڤیان ڕایگەیاند، مرۆڤ ناتوانێت بە سیستمی ئیمراڵی بژی، دەبێت ئەم سیستمە تێکبشکێنرێت و ئەم بانگەوازە لە ناو گەل دا وەڵامی خۆی وەرگرت و لەو چوارچێوەیەدا چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات زۆر بە بەهێزی بەڕێوەچوون. لە لایەکی دیکەوە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ کەمپەینی 'رێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە' زیادیکرد. دوای چالاکییە بەهێزەکانی ٨ی ئازار، پرۆسەی نەورۆز دەستیپێکرد.

نەورۆزی "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە"

نەورۆز جەژنی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی کوردە و لەسەر ئەم بنەمایە زۆر بە شکۆ و جیاواز لە پێشتر پیرۆزکرا. جیاوازی ئەم نەورۆزە و لەگەڵ نەورۆزەکانی پێشتر ئەوەبوو، کە ملیۆنێک کەس مەیدانی نەورۆزیان لە ئامەد داپۆشی و بە یەک دەنگ وتیان 'ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە'. گەل لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی ئاشکراوە دووپاتیان کردەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی گەلی کوردە. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ، کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی دەیانویست لەناوی ببەن و پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکدا بپچڕن و بێکاریگەری بکەن، لەلایەن گەلەوە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەندرا. بۆیە نەورۆزی ٢٠٠٦ نەورۆزێکی مێژووییە، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تیادا پووچەڵ کرایەوە.

هەمان هەفتە دوای ئەوە، کە تەرمی ئەو گەریلایانە، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید ببوون گەیشتنەوە ئامەد و بە هێزی گەورەی نەورۆزەوە بە پلەی یەکەم گەلی ئامەد و گەل لە زۆربەی شارەکانی باکوری کوردستان دەستیان بە چالاکیی جەماوەری کرد. چەند ڕۆژێک لە ئامەد و زۆربەی ناوچەکانی تردا شەقامەکان لە کۆنترۆڵی گەل دا بوون و ڕێگەیان نەدا دەوڵەت لە دام و دەزگاکنی خۆیەوە بێتەدەرەوە. لە کوردستان دەوڵەت تێکشکێنرا و تەزێنرا. بارودۆخێکی نوێ دروست بوو، کە ڕێبەر ئاپۆ بە 'جیابوونەوە لە سیستم' پێناسەی کرد و زۆر جیاواز بوو لە چالاکییەکانی پێشوو. ئامەد بە تایبەتی وەرچەرخا بۆ شاری راپەڕین و سەهەڵدان. ئەوانەی دەیانویست لە پێگەی سیاسی گەلی کورد تێبگەن ئیدی ڕوو لە نەورۆزی ئامەد دەکەن.

نەورۆزی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ'

نەورۆزی ٢٠٠٦ نەورۆزی "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە" بوو. نەورۆزی ٢٠٢٢ ش نەورۆزی "ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆیە". گەلی کورد لە نەورۆزی ٢٠٠٦دا وتیان "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی منە" و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچەڵ کرایەوە. لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە وتنەوەی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بە تەواوی تێکدەشکێت.

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان، دۆستانمان دەکەین، کە لە ئامەد و لە هەموو پارچەیەکانی کوردستان بەهێزترین شێوە داوای "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دەرببڕن، جەژنی ئازادی و بەرخودان لەسەر ئەم بنەمایە لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین".

ژ.ت