نەورۆزی ٢٠٢٥: گەلی کورد خاوەنداری لە بانگەوازی مێژوویی کرد
لە شارەکانی کوردستان گەل بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" گۆڕەپانەکانیان پڕ کرد و گوتیان، خاوەنداری لە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
لە شارەکانی کوردستان گەل بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" گۆڕەپانەکانیان پڕ کرد و گوتیان، خاوەنداری لە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند شارێک بەردەوامە.
ئامەد/بسمیل: لە ناوچەی بسمیلی ئامەد بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەپێناو ئازادی" ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو. ئاهەنگە لە قەڵای ئۆتۆگارا بەڕێوەچوو، گەل بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربوون و هەڵپەڕکێیان کرد.
کۆمیتەی ئامادەکار و هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە چوونە سەر سەکۆ و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەرحەد ئەرەن ڕایگەیاند دەبێت خاوەنداری لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ڕحا: بێرەجووک/سەرێکانی
لە ناوچەی بێرەجووکی ڕحا بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەپێناو ئازادی" ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو. پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکانی شارەوانی و هەزاران کەس بەشداربوون. ژنان و گەنجان و منداڵان بە جلوبەرگی کوردییەوە گۆڕەپانەکەیان نەخشاند.
لە ئاهەنگەکەدا بەناوی دەبەپە و دەم پارتی قسەکرا و بانگەوازکرا بۆ پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان، گوتی: "ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، بە بانگەوازی ٢٧ ی شوبات یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵی کردەوە".
پاشان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە پێشەنگایەتی ژنان ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگەکە بە گۆرانی کۆتایی هات.
سەرێکانی: بەهەمانشێوە لە ناوچەی سەرێکانی ڕحا ئاگری نەورۆز کرایەوە و جەماوەرێکی زۆر بەشداربوون، ژنان و گەنجان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون و سەدان کەس هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمیان بەرزکردەوە.
پەرلەمانتار فەرید شانیاشار تیشکی خستەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "نەورۆزی ٢٠٢٥ دەبێتە نەورۆزی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک".
پەرلەمانتار زەینەب ئۆدونجو ڕایگەیاند گەلی کورد خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و تا بەدیهاتنی ئاشتی درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ کرا.
مێردین/ دێرک
لە ناوچەی دێرکی مێرین بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەپێناو ئازادی" نەورۆز پیرۆزکرا و سەدان کەس ئامادەبوون. ژنان و گەنجان و منداڵان بە ئاڵای زەرد و سوور و سەوزەوە هاتنە گۆڕەپانەکە و هەڵپەڕکێیان کرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز قسەی کرد و نەورۆزی لە هەمووان پیرۆز کرد، گوتی: "ئازادی نزیکە، بە ئاگری نەورۆزەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین".
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
میدیاد:
لە ناوچەی میدیادی مێرین بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەپێناو ئازادی" نەورۆز پیرۆزکرا. هاوڵاتیان لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە و بە جلوبەرگی کوردییەوە هەڵپەڕین.
سریانی و عەرەب و مەسیحی و ئێزدییەکانیش بەشداربوون، لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی کوردی و عەرەبی و سریانی گوترا. لە چالاکییەکەدا درووشم و پانکارت بەرزکرایەوە، ئاگری نەورۆز بە بەرزکردنەوەی درووشم کرایەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆرج ئاسڵان، ڕایگەیاند هەموو گەلانی سوریا لەژێر مەترسیدان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چارەسەرە بۆ گەلان.
پەرلەمانتاری دەم پارتی یوکسەل موتلو گوتی: "بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی نا، ئێستە دەبێت هەنگاوی یاسایی بنرێت".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی هونەرمەندان کۆتایی هات.
شەرناخ/قلەبان
لە قلەبانی شەرناخ بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەپێناو ئازادی" نەورۆز پیرۆزکرا، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و سەدان کەس بەشداربوون.
ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون و ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی قلەبان، عەبدوڵا گون بانگەوازی کرد بۆ خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
پەرلەمانتار ئایشەگوڵ دۆغان، تیشکی خستەسەر گرنگی ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، گوتی: "ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت، جارێکی تر بەدەست نایەت. ئەم قۆناغە، قۆناغی ئاشتی و سەرکەوتنە. قۆناغی ژیانکردنی هەمووانە لەنێو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک. دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن".
پاشان بەدرووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ئاگری نەورۆز کرایەوە. ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ئەلکێ
لە گۆڕەپانی ئاشتی و دیموکراسی ئەلکێ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێووەچوو، پەرلەمانتار و سیاسەتمەداران و سەدان کەس بەشداربوون، بەشداربووان جلوبەرگی کوردیان پۆشی.
پەرلەمانتار زەکی ئیرمەز ڕایگەیاند ئاگری نەورۆز واتای بەهار و سەرەتایەکی نوێیە، گوتی: "بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نەورۆز پیرۆز دەکەین. بانگەوازەکە مێژووییە، بانگەوازی سەدە و ئازادی کوردانە".
ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ کرا.