نەورۆزی بسملی ئامەد: سەد سڵاو بۆ ئیمڕالی
بە هەزاران کەس بەشداریان لە نەورۆزی بسملی ئامەددا کرد و وتیان، " سەد سڵاو لە ئیمڕالی."
بە هەزاران کەس بەشداریان لە نەورۆزی بسملی ئامەددا کرد و وتیان، " سەد سڵاو لە ئیمڕالی."
لە ناوچەی بسمیلی ئامەد، ئاهەنگی نەورۆز لە گەڕەکی سەنایی بەڕێوەچوو. بەیانی ئەمڕۆ خەڵکی ناوچەکە هاتنە گحڕەپانەکە و بەجل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون. لە منداڵانەوە بۆ بەساڵاچووان، هەزاران هاوڵاتی بەشداری ئاهەنگەکە بوون. پۆلیس بەبیانوی "لەبەرکردنی جلی ڕێکخستن" کێشەی دروست کرد و ڕێگەی نەدا هاوڵاتیان بچنە گۆڕەپانەکە. هاوڵاتیان کاردانەوەیان هەبووپیشاندا و دواتر ڕێگەیان پێدرا بچنە گۆڕەپانەکە.
هەزاران کەس لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە و هاوڵاتیان بە گۆرانی هەڵپەڕكێیان کرد و دروشمی وەک "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "سڵاو هەزار سڵاو لە ئیمرالی"، "دەشتی بسمیل خاکی ئاپۆجیانە" و "بژی قاڕەمانی زیندانەکان". دێرسیم داغ، ئیمام تاشچیر و گارۆ پایلان پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئامەد و هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد گوڵستان ئاتاسۆی و هاوڵاتیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و دوای ئاگری نەورۆز خەڵك بە جۆش و خڕۆشەوە خۆشحاڵی دەربڕی،
دێرسیم داغ، پەرلەمانتاری هەدەپە، لە ئاهەنگەکەدا وتی: نەورۆز جەژنێکی بەرخۆدان و ڕاپەرینە و وتی: "ئەم نەورۆزە نەورۆزی ئازادیی ئۆجالانە و ئەم ئاگرە ئازادیی ئۆجالان دەهێنێتەوە. نەورۆزی سەرکەوتن و ئازادی پیرۆز بێت."
ئیمام تاشچیئەریش ئەوەی خستەڕوو، کە ئەمڕۆ ئاگری نەورۆز لەشارەکاندا پەرەی سەندووە و وتی: ئەوانەی دەڵێن کورد نییە سەیری گۆڕەپانەکانی نەورۆز بکەن. با ملیۆنان مرۆڤی کورد لە گۆڕەپانەکاندا ببینن. هەرچییان کرد خەباتی گەلەکەمان سەردەکەوێت. نەورۆز ڕۆژی یەکگرتن و بەرخۆدان و یاخیبوونە ڕاپەرینە. نەورۆز پیرۆزە. کەس ناتوانێت ڕێگری لە بەرخۆدانی نەورۆزی گەلی کورد بکات. نەورۆز پیرۆزە"
ف.ق