نەورۆزی گەڤەر: داواکاری زیندانیان داواکاری ئێمەیە

لە گەڤەر بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز لە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا داواکرا کە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنججام بدرێت و پشتگیری بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندرا.

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە هەزاران کەس لە ئاهەنگی گەورەی نەورۆزدا کۆبونەوە. بە هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز بەڕێکەوتن. لە سێ قۆڵەوە گەل رژایە ناو گۆڕەپانەکە  و بە ئاڵای هەدەپە گۆڕەپانەکەیان نەخشاند. لە ئاهەنگەکەدا گەنجان لە پێشەوە بوون. گەنجان کە ئاڵای هەدەپەیان بەدەستەوە بوو، بە دروشمی 'ئێمە لەگەڵ گەرگەریئۆغلۆین'، 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' هەدەپە گەلە و گەل لێرەیە' ئاهەنگەکەیان گەرم و گۆڕ کرد.

پۆلیس وتی بە تەنها ١٥٠٠ کەس دەتوانن بچنە ناو گۆڕەپانەکە، بەڵام بە هۆی جەماوەرێکی زۆرەوە هەنگاویان بەرەو دواوە هاویشت.

جەماوری دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و بە دروشمی هەپەگە گەلە و گەل لێرەیە ناڕەزاییان پیشانی دۆزی داخستنی هەدەپەدا.

عەدالەت فیدان هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی لە ئاهەنگەکەدا بۆ گەل قسەی کرد.

'پێویستە سەرۆک ئاپۆ بە زۆترین کات ئازاد بکرێت'

سەعید دەدە پەرلەمانتاری هەدەپە قسەی کرد و وتی، " بۆ ئەوەی گەلان و ئایینەکان لەدژی یەکتری بەکاربهێنن، جۆگرافیای کوردستانیان کردووەتە گۆمی خوێن. گەلەکەمان بە هیزی نەورۆز لەدژی فاشیزم بەرخۆدان دەکات و بەرخۆدانەکەی بەردەوامە."

دەدە ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا و وتی، " تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا دیموکراسی دروست نابێت. پێویستە بە زۆترین کات بەرێز ئۆجالان ئازاد بکرێت. بەڕێز ئۆجالان کەسێکی ئاسایی نییە، ئەو رێبەرێکی مێژووییە و موخاتەبی کێشەی کوردە. هاوڕێکانمان لە زیندانەکاندا لە چالاکی مانگرتندان. داواکاری هاوڕێکانمان لە زیندان، داواکاری ئێمەن و پێویستە بە زوترین کات ئازاد بکرێن."

لە ئاهەنگەکەدا رێزان شیرڤان چووە سەر سکێجەکە و گۆرانی وت و جەماوەریش دەستی بە هەڵپەڕکێ کرد.

ف.ق