نەورۆزی قەندیل بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد
بە بەشداربوونی هەزاران کەس و سەرباری کەشێکی باراناوی نەورۆزی ٢٠٢٣ی قەندیل بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد.
بە بەشداربوونی هەزاران کەس و سەرباری کەشێکی باراناوی نەورۆزی ٢٠٢٣ی قەندیل بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد.
بەبەشداربوونی هەزاران کەس لە چوار لای کوردستانەوە نەورۆزی ٢٠٢٣ ی قەندیل بە دروشمی 'بە بەهێزکردنی تێکۆشان پەیامنامەی سەدە لەناو دەبرێت و کوردستان دەپارێزرێت' بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد.
لە دوێنێوە بە هەزاران کەس لە باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە روویان کردە قەندیل بە مەبەستی پیرۆزکردنی نەورۆز.
شەوی رابردوو گەنجان بە رێپێوانێکی بە مەشخەڵەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوەو ئەمرۆش بەفەرمی ئاهەنگی نەورۆز دەستیپێکرد.
گۆڕەپانی نەورۆز بە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە، کەژەکە، پاژک، هەپەگە، یەژاستار و کەجەکە رازێنراوەتەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان و بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە دەستیپێکرد.
لەمەراسیمەکەدا پەیامەکانی کەجەکە، کەژەکە و تەڤگەری ئازادی دەخوێندرێنەوە.
لە بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵی قەندیلدا گروپی میوزیکی مەخمور، گروپی ئاوازی چیا، گروپی موزیکی ئاژوان هەروەها هونەرمەندان لوقمان سەلیم، فرمێسک، عادل هەورامی، ژینا سەقزی و ئەحمەد سەنگاوی دەچنە سەر شانۆ و گۆرانییەکانیان پێشکەش دەکەن.
مەراسیمی نەرۆز بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەردەوامە.
هـ . ب