نەورۆزی وان: پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە

ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی دەبەپە لە نەورۆزی وان قسەی کرد و رایگەیاند، داواکاری زیندانیان داواکاری هەموو گەلانە و رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی بە زوترین کات کۆتایی پێبێت.

نەورۆزی وان بە بەشداری هەزاران کەس بەردەوامە. لە گۆڕەپانی نەورۆز بە چەپڵەلێدان، دروشم و هەلهەلەلێدان خڕۆشاوە. نەورۆز بە قسەکردنی ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی دەبەپە بەردەوامە. ئایدەنیز بە جۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز کرد و سڵاوی خۆی بۆ سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکان نارد.

ئایدەنیز لە قسەکانیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا و وتی، " لە تورکیا ئەمڕۆ گۆشەگیریەکی رەها هەیە. ئەم گۆشەگیریە لەسەر رێزدار ئۆجالان لە هەموو لایەنەکان بەردەوامە. گۆشەگیری واتە پێداگیری لەسەر شەڕ. ئەم گۆشەگیریە پشتگوێخستنی گەلان، وەستانەوە لەدژی ژیانی هاوبەشە. بۆیەش پێویستە بە زوترین کات کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت. بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا کەی قسەی کردبێت و هزری خۆی بە گەل وتبێت، گەلەکەمان هەناسەیەکی هەڵمژیوە. تۆی ئاشتیە. بەڕێز ئۆجالان لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا کە لە جیهاندا نمونەی نییە بەرخۆدان دەکات. لەبەرئەوەش ئێمە دەڵێین، سەیری ئەم گەلەکە بکەن و بە زوترین کات گۆشەگیری هەڵگرن. موخاتەبی ئاشتی ئیمڕالیە. لەبەرئەوەش لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە و تا ئێستا مانگرتن لەخواردن بەردەوامە. دەرگای ئیمڕالی بکەنەوە.

بۆ تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، زۆترین هەوڵدان لە ئیمڕالیەوە بۆ ئاشتی دراوە. داواکاری زیندانیان کە لە مانگرتندان داواکاری هەموو گەلە. پێویستە گوێ لە زیندانیە سیاسیەکان بگیرێت، لە جەستەیان زیاتر هیچی دیکەیان نییە. ئەوە داواکاری هەموومانە. لە هەموو زیندانەکان ئەمڕۆ زوڵم و پێشێلکاری هەیە. زیندانیان رووت دەکەنەوە. ئازادی بە تێکۆشان دەبێت. لە تورکیا هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە دوژمنایەتی نزیکی هەموو شتێک دەبێت. دوژمنایەتی بەرانبەر کورد کۆتایی ئەوان دەبێت."

ف.ق