نەورۆزی ئاگری: گۆشەگیری تێدەشکێنین

گەلی ئاگری بە موزیک و هەڵپەڕکێ نەورۆزی پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی ' بە تێکۆشانمان گۆشەگیری دەشکینین' درا.

لە ئاگری لە تەنیشت ستادیۆمی شارەکە نەورۆز پیرۆزکرا. بە هەزاران کەس بەشداریان لە نەورۆزدا کرد. گەلی ئاگری بە دروشمی ' بژی نەورۆز' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ڕژانە نێو گۆڕەپانەکە و بە دەهۆڵ و زۆڕنا و هەڵپەڕکێ هەڵپەڕین. لە گۆڕەپانەکە پانکارتی ' کات کاتی سەرکەوتنە' و ' ئێستا کاتی سەرکەوتنە' هەڵواسران.

عەبدوڵلا کۆچ پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و وتی، " ئەگەر لەسەر زمانی کورد فشار هەبێت، واتە کێشەیەک هەیە. بە دەیان هەزار کەس بەهۆی ئەم سیاسەتە لە زینداندان. پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن.

دیلان دیرایەت تاشدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپە وتی، " گەلی کورد بە هەزاران ساڵە لە بەرانبەر زاڵمەکان ئاگری نەورۆز پیرۆز دەکات. ئاگری نەورۆز لە بەرانبەر تاریکی هیچ کاتێک نەکۆژاوەتەوە. گەلی کورد چەندین ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. ئەوانەی گەلی کورد رەت دەکەنەوە با ئەم گۆڕەپانە ببینن."

سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەش قسەی کرد و رایگەیاند، لەدژی ئێمە زوڵمێکی گەورە هەیە، بچین بۆ هەر کوێک، زوڵمی سەر کورد دەبینین. ئەوانەی سەرچاوەی ئەم وڵاتەیان تاڵانکردووە، هەژاری لەسەر گەل دەسەپێنن. تاکە رێگەی ئاشتی لە تورکیا ئەوەیە کە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان دەست بە گفتوگۆ بکرێت."

دوای قسەکردن ئاگری نەورۆز کرایەوە. دواتر گرۆپی موزیکی پەل و کۆلەکتیفی باتمان گۆرانیان وت و ئاهەنگەکە بەم شێوەیە کۆتایی هات.

ف.ق