نووسینگەی یاسایی سەدە دەربارەی چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

نووسینگەی یاسایی سەدە: " بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەوەی کە لە گەل ڕێزدار ئۆجالاندا مافی پێوەندی تەلەفوونی بەکار بهێنن لە لایەن داواکاری گشتییەوە بانگ کراون. چاوپێکەوتن پچرا."

نووسینگەی یاسایی سەدە دەربارەی چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

نووسینگەی یاسایی سەدە: "  بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەوەی کە لە گەل ڕێزدار ئۆجالاندا مافی پێوەندی تەلەفوونی بەکار بهێنن لە لایەن داواکاری گشتییەوە بانگ کراون. چاوپێکەوتنەکە پچرا."

ڕاگەیەنراوەکەی نووسینگەی یاسایی سەدە ئاوەهایە:

" بنەمالەکانی موەکلەکانی ئێمە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، ڤەیسێ ئاتاش کە لە ئیمڕالی دەمێننەوە، بۆ ئەوەی موەکلەکنمان بتوانن لەگەل بنەماڵەکانیاندا پێوەندی تەلەفوونی بگرین لە لایەن داواکاری گشتییەوە بانگهێشت کران.

پێوەندییەکە کە محەمەد ئۆجالان برای بەڕێز ئۆجالان ئەنجامیدا دوای ماوەیەکی کورت پچرا، پێوەندییەکە بەردەوامی نەکردووە. دیسانەوە چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز حامیلی یەڵدرێم  زۆر کورت بووە،  بەڵام بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاش لە دژی هەلوومەرجی گۆشەگیری ئامادەی چاوپێکەوتنەکە نەبوون و ئیدانەیان کرد و چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەدا."

 

وەک دەزانرێت لە ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان دەست نەکەوتوو. لە چاوپێکەوتنی دوایی ئێمە کە پارێزەرەکانمان ئەنجامیاندا  ڕۆژی ٧ی تەباخی ٢٠١٩ بوو. دواتر لە ١٤ی ئاداری ٢٠٢١ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دۆخی تەندرووستی بەڕێز ئۆجالان هەندێک هەواڵ بڵاوکرایەوە. دوای ئەوە ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەدرووستی بەڕێز ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوومان کرد کە مافێکی یاساییە. بەڵام هیچ وڵامێکمان نەدراوەتەوە.

ئەمڕۆش بۆ زانینی دۆخی بەڕێز ئۆجالان  دیسانەوە هیچ ئاگاییەکمان دەست نەکەوت. سەردانی ئێمە بۆ چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بەردەوام دەکات. ئەوەندەی کە چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز ئۆجالاندا کراوە،وتراوە کە بەجێگەنەهێنانی ئەو داواکاریە قەبووڵ ناکرێت و ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ئەمە دوور لە یاسایە، دواتر پێوەندییەکە پچڕا.

ئەم بابەتە بۆ رای گشتی ڕادەگەێنین، بەرپرسان دەبێت بە پێی یاسا مامەڵە بکەن."

ک-ش