نیهاد ئەرەن بۆ سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد هەڵبژێردرا

لە ٤٧هەمین هەڵبژاردنی گشتیی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد دا نیهاد ئەرەن بۆ سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە هەڵبژێردرا.

لە هۆڵی کۆنفرانسی پارکی یڵدز لە رۆژانی ١٠ و ١١ی نیساندا ٤٧هەمین هەڵبژاردنی گشتیی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەچوو و لە هەڵبژاردنەکەدا نیهاد ئەرەن بە ٦٩٣ دەنگ بووە سەرۆکی نوێی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد.

دوای هەڵبژاردنەکە جیهان ئایدن سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەکە وێڕای سوپاسی بۆ هەڵبژاردنی سەرکەوتوانەى کۆمەڵەکەیان وتی، "ئاڵای کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد هەرگیز لە زەوی نادرێت. ئێمە لەگەڵ هەموو کۆمسیۆنەکان و ناوەندەکانی خۆماندا کاری زۆرمانکرد، ئێمە کاری باشمان ئەنجامدا. هیوادارم خەبات لە هەموو دۆخێکدا و لەگەڵ هەموو کۆمسیۆنەکاندا بە باشی بەڕێوەبچێت. لەوە دڵنیام هەمووتان پشتیوانی لە نیهاد ئەرەن دەکەن، بۆیە سەرکەوتن بۆ هەموو هاوپیشە هەڵبژێردراوکانم دەخوازم".

لە دوای ئەویش نیهاد ئەرەن وتی، "هیچ کات لە هیچ ساتێکدا کەس کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەدی لە بیر ناچێت. تاهیر ئەلچی سەرۆکی هەمیشەیی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەدە. ئەم شارە و کوردستان پێویستی بەم کۆمەڵەیە هەیە. تاوەکو ئەم گەلەمان لە پاڵ خۆمان دا ببینن ئێمە بە بەھێزی رادەوەستین. پیرۆزبایی لە هەموو هاوپیشەکانم دەکەم، کە ئەمڕۆ هەڵبژێردراون".

ژ.ت