نزیکەی ٢٠٠ زرێپۆشی پەدەکە بەرەو سیدەکان جووڵێنرا
ئەم ئێوارەیە نزیکەی ٢٠٠ زرێپۆشی پەدەکە بە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی قورسی سەربازییەوە لە دەشتی حەیات و بەشێکی لە دەشتی هەریرەوە بەرەو ناوچەی سیدەکانی برادۆست، جووڵێنرا.
ئەم ئێوارەیە نزیکەی ٢٠٠ زرێپۆشی پەدەکە بە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی قورسی سەربازییەوە لە دەشتی حەیات و بەشێکی لە دەشتی هەریرەوە بەرەو ناوچەی سیدەکانی برادۆست، جووڵێنرا.
بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پەدەکە کە بەردەوامە لە بەرلەشکری بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، نزیکەی ٢٠٠ ئۆتۆمبیلی بە چەندین جۆری چەکی قورس وەک دۆشکە و تۆپ و تانک و پانزەر لە دوو شوێنەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی هەرێمی برادۆست گواستۆتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لە دەشتی حەیات سەر بە هەرێمی برادۆستەوە نێردراون. بەشەکەی تریش لە ناوچەی سەربازی دەشتی هەریر لە نزیک هەولێر نێردراوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبوونەتەوە، پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی هێز لەلایەن پەدەکەوە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ناوچەی گۆشین، گەرووی سینگا و گەرووی بەربزین بێت.