بە پێشەنگایەتیی عومەر ساڵح یەکێک لە سەرکردەکانی پارتى ئازادی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) و ئەندامی بەڕێوەبەری پادێ هادی مەحلۆ و نەعیمە بەدەل وتەبێژی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) لە هۆڵی لالەش لە شارۆچکەى تل عوزێر لەبارەی پێشهاتەکان و بە تایبەتی ژیانی هاووڵاتییانی ئێزدی لە کامپەکاندا کۆبوونەوەیەک رێکخرا.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی شەنگال و پێشهاتەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفوگۆ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر سیاسەتەکان بەرامبەر بە شەنگال و هەروەها باس لە داهاتوو و چارەنووسی ئێزدییەکان کرا.
یەکێک لە خاڵەکانی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە کەوتنەوەى ئاگر لە کامپی کۆچبەرانی ئێزدی لە باشووری کوردستان و ژیان لە ناو کامپەکاندا.
پادێ لە هەمان کاتدا گوێ لە داوا و بۆچوونی گەل لەبارەی ئەو رووداو و پێشهاتانەوە گرت.
ژ.ت