پارت و ڕێکخستنە کوردیەکان لە ئەورۆپا: ئارامیی و ئاسایشی کورد و کوردستان بە شەنگالدا تێدەپەڕێت

ڕێکخراو ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا ڕایانگەیاند، هەڕەشەکان لەسەر شەنگال ئاڵۆزییەکان گەورەتر دەکەنەوەو خاوەندارێتیکردن لە شەنگال ئەرک و هەڵویستێکی نەتەوەییە، ئارامیی و ئاسایشی کورد و کوردستان بە شەنگالدا تێدەپەڕێت.

ڕێکخراو و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق دژی شەنگال بڵاوکردەوە.

ڕێکخراو ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا دەڵێن، هێرش بۆسەر خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال ، یەبەشە و یەژەشە، ئاسایشی ئێزدیخان و ڕێکخراوەکانی ئیرادەی ئازادی شەنگال، بە واتای هێرش بۆسەر هەموو کورد و کوردستانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە بەڕێوبەرانی هەولێر و بەغدا کراوە کە ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێننەوە چونکە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگای ئێزدی، کوردستان و عێراق نییە.

ڕێکخراو ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا باسی ئەوە دەکەن، جێبەجێی کردنی ئەو ڕێککەوتنە، جێبەجێی کردنی سیاسەتی عوسمانی نوێی ئەردۆغانە و هێرش بۆسەر شەنگال، باکور، ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان بە یەک ئامانج ئەنجامدەدرێن و لێک جیا نیین، دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی شەنگال دەیەوێت هەموو کوردستان داگیر بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: سڵاو لە بەرخۆدانی بە شکۆی کۆمەڵگای ئێزدی دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە خاوەنداری لە کۆمەڵگای ئێزدی و بەرخۆدانیان بۆ شکۆی کورد و کوردستان دەکەین، داواش لە گەلی کورد دەکەین کە بۆ شەنگال هەستنە سەرپێی، بۆ ئەوەی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی ئارام بێت و ئاسایشی هەبێت پێویستە شەنگال لە ڕۆژەڤماندا بێت، ئاسایش و ئارامیی کورد و کوردستان لە شانگالەوە تێدەپەڕیت.

ڕێکخراو ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیاندا، داوایان لە پەدەکە دەکەین کە دەست لە سیاسەتە بێخێرەکانیان هەڵگرێت و زیانەکانیان لە کۆمەڵگای ئێزدی دوور بخەنەوە، چیتر بەسە شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی بکەنە ئامانجی هێزی داگیرکەر، ئەوەی ئێوە بە ناوی کوردایەتی دەیکەن بۆ کورد و کوردستان ڕووڕەشییە، دەست لەم ڕووڕەشییە هەڵگرن.

ئەو پارت، ڕێکخستن و ڕێکخراوانە ئەمانەن:

–  پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

–  یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان

–  کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

–  کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

– پلاتفۆرمی هۆرام

– پلاتفۆرمی زاگرۆس

– پلاتفۆرمی یارسان

– یاری کورد

–  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

–  بزوتنەوەی گۆڕان

–  کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا (کەجەدە – ئە)

–  بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە – ئە)

–  حیزبی شیوعی کوردستان

– کۆنگرەی ستار (ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژئاوا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا)

–  حیزبی زەحمەتکێشان

 –  پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)

–  تەڤگەری ئازادی

–  پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)

–  پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەدەکەسە)

–  پارتی چەپی کوردی سوریا

– بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان – سوریا

–  پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا

–  پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا

–  پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا

–  پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

–  پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا

–  پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا

–  پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

– پارتی ئیسلامی کوردستان

–  پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

–  بزووتنەوەی کاوە

– پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆری کور لە سوریا

– بزوتنەوەی چاند و هونەری کورد- تەڤچاند

–  فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان (فەدا)

–  فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی (ناڤ – یەک)

– کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

–  ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

–  ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل

– ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)

–  کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا

–  پارتی  ئازادی میزۆپۆتامیا

– یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

– یەکێتی ئیزدیانی سوری

– Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn

– Kurdistan human rights Association

– Dachverband der Êzidischen Frauenräte

– Kurdische Zentrum Berlin

– DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

ف.ق