پارتی چەپی سەوز لە عوسمانییە لەگەڵ جەماوەر کۆبووە

چیدەم کلچگوون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە عوسمانیە لەگەڵ جەماوەری پارتەکەی کۆبووە و وتی، " دەنگی پارتی چەپی سەوز لە عوسمانییە دێت، هیچ شتێک ناتوانێت رێگریان لێبکات."

پارتی چەپی سەوز لە گۆڕەپانی نەورۆز لە گەڕەکی یونس ئەمرەی عوسمانییە، لەگەڵ جەناوەرەکەی کۆبووە. چیدەم کلچگوون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز و ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە و بە سەدان گەنج و ژن کۆبونەوە. گۆڕەپانەکە بە ئاڵاکانی پارتەکە خەمڵێنران و جەماوەر بێوەستان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' بە بەرخۆدان سەردەکەوین' وتەوە.

'ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا شکست دەهێنن'

ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە قسەی کرد و وتی، " لەم هەڵبژاردنەدا دەسەڵاتت فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە شکست دەهێنێت. بە پێشەنگایەتی گەنجان سیستمەکە تێکدەشکێنین."

' ئێمە شایەدحاڵی ٢٢ ساڵی رابردووین'

چیدەم کلچگوون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوزیش قسەی کرد و وتی، " ٢٢ ساڵە ئێمە شایەدحاڵی ئەوەین کە سەرچاوەی دەوڵەت، بەها و نرخی ئەم وڵاتە چۆن بەهەدەر دەدرێت."

'ئێوە دەچن و گەل دەمینێتەوە'

ئوچار ئاماژەی بە هێرشی سەر ئیمامئۆغلۆدا و وتی، " دەسەڵات لەسەر هێرشی ئەرزەرۆم هیچ روونکردنەوەیەک نادات: پێیان دەڵێت ئێوە لەگەڵ هەدەپەدان و بۆیەش ئەرزەرۆم بەم شێوەیە هێرشتان دەکات سەر. دەسەڵاتی ئاکەپە لە رێگەی تەریقەتەکان دوژمنایەتی ژن و منداڵان دەکات و بۆیەش ئەوان دەڕۆن و ئێمە دێین."

لە هەموو جێگەیەک دەنگی پارتی چەپی سەوز دەبیسترێت'

ئوچار باسی ئەوەشی کرد، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە تورکیا زۆر بەباشی سەرکەوتین، پێویستە ئەم جارە سەرکەوتنێکی تەواوەتی بێت. لە هەموو جێگەیەکی عوسمانیە دەنگی پارتی چەپی سەوز دێت."

ف.ق