پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، قەرس و مەلەتی خەباتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات
پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، قەرس و مەلەتی بەردەوامی بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات و رایدەگەیەنێت، " بۆ ژیانێکی نوێ و رێگەی دیموکراسی خەبات دەکەین."
پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، قەرس و مەلەتی بەردەوامی بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات و رایدەگەیەنێت، " بۆ ژیانێکی نوێ و رێگەی دیموکراسی خەبات دەکەین."
پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا لە ئامەد سەردانی دوکاندارانی کرد، لە ئامەد ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە و لە مەلەتی لەگەڵ گەل کۆبووە.
قەرس
لە قەرس هاوڵاتیان پێشوازیان لە پارتی چەپی سەوز کرد. کاندیدەکان لە ناوچەی قاخزمان پێشوازیان لێکرا و دواتر رێپێوانێک بەرەو ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارتەکە لە گەڕەکی کالەیچی ئەنجامدرا.
گوڵستان کلچ کۆچییغیت کاندیدی پارتی چەپی سەوز قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت لە قەرس ئەنجامێکی گەورە بەدەست بهێنن و وتی، " بۆ ئەوەی حساب لە ئاکەپە بخوازین خەبات دەکەین. حساب لەو کەسانە دەپرسین کە دەست بەسەر ئیرادەی گەلەکەمان لە قەرس دەگرن، گەل هەژار دەکەن و برسیان دەکەین. بۆ ژیانێکی نوێ، رێگەی ئاشتی و دیموکراسی هاتووین."
ئامەد
لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا ئەندام و بەڕێوەبەرانی رێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی سور لەگەڵ کاندیدەکانی پەرلەمان سەردانی دوکانداران، خەڵکی ناوچەکە کرد.
شاندی پارتی چەپی سەوز لەلایەن دوکاندا و هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێکرد. شاندەکە دوکان بە دوکان گەڕا و بەرنامەی پارتەکەی بڵاوکردەوە. هاوڵاتیان لەنێو ئۆتۆمبێڵەکان بە هۆڕن لێدان و بەرزکردنی پەنجەکانیان وەک نیشانەی سەرکەوتن، پشتگری خۆیان بۆ کاندیدەکانی پارتەکە پیشاندا.
هەروەها کاندیدەکان گوێیان لە کێشەی دوکانداران گرت و بەڵێنی چارەسەریاندا. دوکانداران رایانگەیاند کە پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن.
مەلەتی
خەباتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بێوەستان لە مەلەتی بەردەوامە. لە چوارجێوەی خەباتی هەڵبژاردندا ئەندام و بەڕێوەبەرانی ریکخستنی پارتی چەپی سەوزی مەلەتی لەگەڵ کاندیدەکانی پەرلەمانی شارەکە (پەریخان یوجەکایا، یونس بۆزکوش، سەڤیم ئالاگۆز، حسێن کلچ، رۆزەرین ئەرجان و غەفار بایرام) سەردانی گوندی مەمورەکی ناوچەی باتاڵگازی مەلەتی کرد.
شاندی پارتی چەپی سەوز لەلایەن گوندنشینانەوە پێشوازی لێکرا. دانیشتووان گوندەکەیان بە ئاڵاکانی پارتەکە خەمڵاند. شاندەکە ماڵ بە ماڵ گەڕان و بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. هەروەها کاندیدەکان گوێیان لە کێشەی خەڵکی گرت و بەڵێنی چارەسەریاندا. هاوڵاتیان رایانگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز دەدەن.
ف.ق