به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی یاسایی سه‌ده رۆژی ٢٤ ی كانونی یه‌كه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی 'ئه‌ركه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی خراپ له دژی یاسا به‌كارهێناوه' له ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكارانی گشتی سكاڵایان له‌سه‌ر دادوه‌ر و داواكارانی گشتیی به‌رپرسیار لەو رێگریانەدا تۆمار كرد.
له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكه عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش له گرتووخانه‌ی ئێمڕاڵی نییه. سه‌ردانی پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانیش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه.
پارێزه‌ران به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی سه‌ردانه‌كانیان نادرێته‌وه، له ٢٢ی تشرینی دووه‌مدا سه‌ردانی دادگای سزایی بورسایان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی "ده‌ستبه‌جێ دیدار" سازبكرێت، به‌ڵام دادگا به پاساوی ئه‌وه‌ی، كه سه‌باره‌ت به ئۆجالان له ١٢ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه بۆ ماوەى ٦ مانگ قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و له ١٨ ی ئابیشه‌وه بۆ ماوەی ٣ مانگ قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵەکاندا سه‌پێنراوه، بۆیه داواكاری پارێزه‌رانی ره‌تكرده‌وه. سەبارەت بە هۆکار و پاساوەکانی ئەو بڕیارانه و ئەو قەدەغەکارییانە هیچ زانیارییه‌ك به پارێزه‌ران نه‌دراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی یاسایی سه‌ده، كه پارێزه‌رایه‌تی ئۆجالانی له ئه‌ستۆیه، له ٢٤ی كانونی یه‌كه‌مدا له‌لای ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی (هه‌سه‌كه / HSK) سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و داواكاره گشتی و دادوه‌رانه تۆمار كرد، كه "ئه‌ركی خۆیان به شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن". پارێزه‌ران له داواكارینامه‌كه‌یاندا داوایان كردووه، لێپرسینه‌وه‌ی كارگێڕی له باره‌ی ئه‌و داواكاره گشتیی و دادوه‌رانه ده‌ستپێبكات.
ژ.ت