پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماریان کرد
پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
هەر یەک لە فایەق ئوزگور، رازیە ئۆزتورک، رێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجەلان بە مەبەستی چاوپێکەوت، جارێکی دیکە سەردانی داواکای کۆماری بورسەیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە و بە هەمان ئامانج، محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها خانەوادەی زیندانیەکانی دیکەی ئیمڕالی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
ڕێبەری گەلی کورد کۆتا جار ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی کردبوو بەڵام پەیوەندیەکە لە نیوەدا پچڕابوو.
هەر یەک لە پارێزان ساریجا و نەورۆز یوساڵ لە دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ مانگی پێنج و ١٢ و ١٨ مانگی شەش و ٧ی مانگی ٨-ی ٢٠١٩ توانیبویان موەکیلەکەیان ببینن، لەو ڕۆژە بەدواوە هەموو ئەو سەردانانەی پارێزەران دەیکەن، لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای بورساوە وڵام نادرێنەوە.
ف.ق