پاڵێوراو دوشونمەز: رۆژەڤ و بەرنامەی سەرەکیی من کۆتایی هێنانە به گۆشەگیری

ئۆنور دوشونمەز پاڵیوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ وتی، بەرنامەی سەرەکیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆشه گیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عه بدوڵا ئۆجالان دەبێت.

ئۆنور دوشونمەز پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمان ڕاگەیاند، کار بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەکانی جۆلەمێرگ دەکات.

ناوی پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بڵاوکرانەوە. جۆلەمێرگ ٣ پەرلەمانتار هەڵدەبژێرێت. پارتی چەپی سەوز وەزیر جۆشکون پارلاک، ئۆنزور پارتین و ئۆنور دۆشونمەزی لە جۆلەمێرگ کردووە بە پاڵێوراو.

دوشونمەز پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ کێیە؟

پارێزەر ئۆنور دوشونمەز لە ١٦ی تشرینی دووەمی ۱۹۹۰ لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە گەڤەر، لە ساڵی ۲۰۱۲ لە زانکۆی دیجلە دەستی بە خوێندنی یاسا کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ خوێندنی یاسای تەواو کرد. دوشونمەز دوای تەواوکردنی خوێندن و کاروباری ڕۆتینی لە ئەستەنبول دەستی کاری پارێزەری کرد. دوای ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱۷ لە گەڤەر نیشتەجێ بوو و لەوێ بەردەوام بوو لە کاری پارێزەری. لە ساڵی ۲۰۱۹ بوو بە ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی پارێزەرانی جۆلەمێرگ، لە ساڵی ۲۰۲۰ سکرتێریی بۆ پرۆژەی پشتیوانی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ کرد، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی ئیهەدە و تیهەڤ بوو لە باکوری کوردستان. دوشونمەز پارێزەریی بۆ کەیسەکانی کۆبانێ و ژیتەم کرد، لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە هاوسەرۆکی لقی جۆلەمێرگی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادییە. دوشونمەز شارەزای زمانەکانی کوردی، تورکی و ئینگلیزییە.

'ڕۆەژەڤی سەرەکیی من لابردنی گۆشەگیری دەبێت'

دوشونمەز بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی رایگەیاند، ڕۆژەڤی سەرەکیی کارکردنە بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەوڵ دەدات تاوەکو گۆشەگیری ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکیی سەرتاسەری وڵات.

 دوشونمەز ئاماژەی بەوەدا، لە کەیسە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کۆبانێ و ژیتەم دا پارێزەرە و ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەو چوارچێوەیەدا ڕۆڵی خۆیان لە گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەت دا بگێڕن. دوشونمەز ڕاشیگەیاند، هەوڵ دەدەن پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە بێکاری و ناڕەحەتی و بێزاری گەنجان بەتایبەتی لە جۆلەمێرگ پەرەپێبدەن.

ژ.ت