"پەدەکە بەخیانەت کردن لە کورد کێشە سیاسییەکانی یەکلایی دەکاتەوە"
چاودێری سیاسی، شێرزاد سەمەد دەڵێت: "٣١ی ئاب خیانەتێکی مێژووی گەورە بوو کە پەدەکە هەستا بە پەلکیش کردنی سوپای دوژمن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە سیاسییەکان".
چاودێری سیاسی، شێرزاد سەمەد دەڵێت: "٣١ی ئاب خیانەتێکی مێژووی گەورە بوو کە پەدەکە هەستا بە پەلکیش کردنی سوپای دوژمن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە سیاسییەکان".
شێرزاد سەمەد چاودێری سیاسی، سەبارەت بە خیانەتی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ و کاریگەری ئەو خیانەتە لەسەر دابەشبوونی کورد لە باشوری کوردستان و هەروەها دەربارەی بەردەوامی خیانەتی پەدەکە تا ئەمرۆ و چەند پرسێکی دیکە، ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
٣١ی ئاب دابەشکردنێکی سیاسی و جوگرافی دروست کرد
سەبارەت بە خیانەتی پەدەکە لە ٣١ی ئاب-دا، شێرزاد سەمەد چاودێری سیاسی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "٣١ی ئاب وێستگەیەک بوو لە ژیانی سیاسی و کوردایەتی هەرێمی کوردستان کە وایکرد دابەش بوونێکی سیاسی و جوگرافی کە بووە هۆی کێشەیەکی گەورەی نێوان دوو حزبی سەرەکی هەرێمی کوردستان کە تا ئەمرۆ بەردەوامە".
پەلکێش کردنی سوپای دوژمن خیانەتێکی گەورە بوو
سەبارەت بە پەلکیش کردنی سوپای دوژمن شێرزاد سەمەد ڕایگەیاند: "کە لەوسەردەمدا لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن کرا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پەرلەمانێکی کوردی دامەزرا بەڵام پەلکێش کردنی دوژمن بە سوپایەکی گەورەی سەدام حوسێن بۆسەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی هەرێم کە ئەو رۆژە بەخیانەتێکی مێژووی گەورە ناسرا بۆ پەدەکە کە بەو خیانەتە هەستا لەپێناو یەکلاکردنەوەی کێشەکان".
دوژمنانی کوردی ئەم هەلەیان قۆستەوە بۆ فراوان کردنەوەی کەلێنەکان
ناوبراو باسی کاریگەری خیانەتی ٣١ی ئابی لەسەر پێگە و پەیوەندییەکانی هەریمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە کرد و ڕایگەیاند : "لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ ئاسەواری ٣١ی ئاب ماوە بەسەر کاری سیاسی، کە دەبینین لەئیستادا بۆ هەموو بابەتەکاندا دووکەوتنەوەیەکی فراوان هەیە لەنێوان هەردوو حزبی سەرەکی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش کاریگەری کردۆتەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێیمەکانیش هەریمی کوردستان تەنانەت کاریگەری لەسەر پەیوەندی لەگەڵ بەغداش هەبووە، کە ئەمە وایکردووە دوژمنانی کوردی ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ فراوان کردنەوەی کەلێنەکان و نەتوانین داخوازییەکانی کورستانیان جێبەجێ بکەین".
دەستێوەردانەکانی تورکیا رۆڵێکی نەرێنی زۆر خراپی هەبووە
لە کۆتایدا شێرزاد سەمەد تیشكی خستەسەر دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە خاکی باشوری کوردستان و ووتی: "بۆیە دەبینین رۆژ لەدوای رۆژ دۆزییەکانی کورد لە پاشەکشەدایە و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان سنوردار دەکرێت، هەموو ئەمانە هۆکارەکەی دەستێوەرانی ووڵاتانی هەرێمییە بەتایبەتیش دەستێوەردانەکانی تورکیا کە رۆڵێکی نەرێنی زۆر خراپی هەبووە، کە تورکیا توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بپێکیت لە لەباربردنی خەونی سەربەخۆیی و دوورکردنەوەی کورد لە هاوکاری کردنی پارچەکانی دیکەی کوردستان".