پەدەکە گەنجانی ئێزدی ھاندەدات کۆچ بکەن
پەدەکە، کە ساڵی 2014 خەڵکی شەنگالی ڕووبەڕوی فەرمان کردەوە، ئێستاش بۆ ئەوەی گەنجانی ئێزدی نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بە گرتنەبەری سیاسەتی جیاواز، ھانی گەنجان دەدات ڕوو لە دەرەوەی وڵات و کۆچ بکەن.
پەدەکە، کە ساڵی 2014 خەڵکی شەنگالی ڕووبەڕوی فەرمان کردەوە، ئێستاش بۆ ئەوەی گەنجانی ئێزدی نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بە گرتنەبەری سیاسەتی جیاواز، ھانی گەنجان دەدات ڕوو لە دەرەوەی وڵات و کۆچ بکەن.
ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، کۆمەڵگەی ئێزدی ڕووبەڕووی فەرمان بووەوە. دەیان هەزار ئێزدی ناچار بوون کۆچ بکەن و زۆربەیان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون. ماوەی ٩ ساڵە پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزدی لەو کەمپانەدا زیندانی کردووە. لە کاتێکدا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤، پەدەکە بوو.
ھاوکات لەگەڵ ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمان، زۆرێک لە بنەماڵەکانی شەنگال کە لە کەمپەکانی باشووری کوردستان بوون، بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ زێد و ناوچەکانی خۆیان، بەڵام پەدەکە لەمپەڕی بۆ گەڕانەوەیان دروست کرد و دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات کردەوە. بەگوێرەی هەندێک ئاماری نافەرمی، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، ١٠ هەزار ئێزدی، بەتایبەتی شەنگالی، کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە ڕێگە بە خەڵکی شەنگال دەدات، کە بۆ ئەوروپا کۆچ بکەن و ئەوانیش ڕۆژانە بەکۆمەڵ کەمپەکانی باشوور جێدەهێڵن. ڕۆژی ٦ی ئابی ئەمساڵ، کۆمەڵێک لەو کەمپنشینانە هەوڵیانداوە لە کەناراوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بپەڕنەوە، بەڵام جەندرمەکانی تورکیا ڕێگەی پێنەدان و هەوڵی دەستگیرکردنیان داون. گەنجان خۆیان بەدەستەوە نەدا و هەڵاتون. تا ئێستا چارەنووسی یەکێک لەو گەنجانە بە ناوی (خێری نایف ملکۆ)، کە خەڵکی شەنگالە و ساڵی ١٩٩٠ لە کۆمەڵەی دیگوڕ لە دایکبووە نادیارە.
بنەماڵەی خێری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕۆڵەکەیان لە ڕووباری ئەفرۆس لە نێوان تورکیا و یۆنان دیارنەماوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە.
ژ.ن