پەدەکە هێزێکی نوێ بۆ رێگا خۆشکردنی سوپای تورک دروست دەکات

پەدەکە لە ناوچەی برادۆست هەوڵ دەدات بە دروستکردنی هێزێک بەرخودانی برادۆستیەکان بشكێنێت و ڕێگا بۆ سوپای تورکی داگیرکەر بکات.

بەپێ سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەی برادۆست کە بە ئاژانسی هەواڵی فورات( ANF) ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) ماوەی چەند مانگێکە هەوڵی کۆکردنەوەی هێزێک دەدات لە ناوچەی برادۆست کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی ١٠٠٠ هەزار چەکدارە.

 ئەوە سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزەی پەدەکە دروستی دەکات، سەر بە سوپای بارزان دەبێت و لە لایەن مستەفای بچووک کوڕی مەسعود بارزانی بەرێوە دەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت، لە سەربازگەیەک لە نزیک فیشخابوور  ئامادە دەکرێن لە ڕووی سەربازی و دواتر بۆ ناوچەی برادۆستیان دەگوازنەوە، تا ئیستا ٦٠٠ کەسیان ئامادە کردوە و گەرێندراونتەوە بۆ ناوچەی برادۆست، لە ناوچەکە نمایشی سەربازیان کردوە بۆ چاو ترساندنی خەڵکی ناوچەکە.

هەمان سەرچاوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات بەم شێوەیە ئامانەجەکانی دروستکردنی ئەو هێزەی لەلایەن پەدەکەوەی ڕوونکردەوە وتی: "بۆ تیكشکاندنی بەرخودانی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستە، لەبەرامبەر داگیرکاری، هەروەها زیادکردنی دەسڕۆیشتوویی پەدەکەیە لە ناو برادۆستیەکان چونکە تا ئیستا بە هەموو شێوەیەک برادۆستیەکان رەتیدەکەنەوە خۆیان ڕادەستی پەدەکە بکەن".

"یەکێک لە ئامانجەکانی تری ئەو هێزە ڕێگا خۆشکەریە بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە،  جیالەوە گەمارۆدانی پەکەکەیە لە ناوچەی برادۆست و هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕە لە نێوان کوردان".

بەپێ ئەو ڤێدیۆ و وێنانەی گەیشتونەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات، پەدەکە لە ناوچەی برادۆست مانۆرێكی سەربازی لە ناوچەی برادۆست بەو هێزە کردەوە بە ئامانجی چاوترساندنی خەڵکی ناوچەکە.

شایەنی باسە شوێنی پەردوەردکردنی سەربازی ئەو هێزەی نوێیە پەدەکە هەمان شوێنە کە پێشتر چەتەکانی بە ناو "پێشمەرگەی ڕۆژ" تێیدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردە کرابوون بۆ دژیاتیکردنی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان.

هـ . ب