پەدەکە لە دەروازەی سێمالکا چۆن مامەڵە لە گەڵ کوردان دەکات؟

لە دەروازەی سنوری سێمالکای نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە هەموو کاتێک کێشەی لەسەرە، ئەمجارە بە پلانێکی میت و پەدەکە هەندێک هەنگاو دەنرێت.

لە دەروازەی سنوری سێمالکای نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە هەموو کاتێک کێشەی لەسەرە، ئەم جارە پەدەکە هەندێک هەنگاوی دیکە جێبەجێ دەکات.

ئەمەش دەلالەت لە پلانێکی پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەکات کە ئەوەش لەدوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە دەستپێکراوە.

دەروازەی سێمالکا کە بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریای دەروازەیەکی زۆر گرنگە، لەسەر سنوری باشور و رۆژئاوای کوردستانە. هەروەها دەروازەیەکی بازرگانیە و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و خواردەمەنیش لەو دەروازەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت و هەندێک کەلوپەلیش لە رۆژئاوای کوردستان بۆ باشوری کوردستان رەوانە دەکرێن.

هەروەها بۆ چارەسەری پزیشکی نەخۆشەکانی رۆژئاواش دەروازەکە گرنگە کە سەردانی باشوری کوردستان دەکەن. ئەو کەسانەی لە شەڕی دژی داعشدا بریندار بوون، لە رێگەی دەروازەکەوە رەوانەی باشوری کوردستان دەکرێن.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە رۆژئاواوە سەردانی باشور بکەن، چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت؟ ئەو کەسانەی کە لە سێمالکا مامەڵەکانیان کۆتایی پێدێت، بەڵگەکانیان بۆ بەڕێوەبەری پیشخاپوور رەوانە دەکرێت و دوای ئەوەی وڵامیان دەدرێتەوە، بۆ لای بەرپرسانی پیشخاپوور بانگهێشتدەکرێن و لەوێ فۆرمێکیان پێپڕدەکرێتەوە.

دوای رادەستکردنەوەی فۆرمەکە، بەرپرسانی پیشخاپوور کۆمەڵێک پرسیار دەکەن کە لە فۆرمەکەدا نییە. دواتر کەسێک دەچێتە ژوورەکە. لەوێ یەک دوو کەس بە دەیان پرسیاریان لێدەکەن. ئەگەر وڵامی پێویستە وەرنەگرن، سووکایەتی بە خەڵکی دەکرێت و هەڕەشەیان لێدەکرێت کە جارێکی دیکە ریگەیان پێنادرێت سەردانی باشوری کوردستان بکەن. پێشبینی دەکرێت، ئەوانەی لێکۆلینەوە لە خەڵكی دەکەن، هەواڵگری تورک میت بێت.

هەروەها بە ئەنقەست چەندین کاتژمێر رێگە نادەن لە دەروازەکە تێپەڕن. بە هەندێک کەس دەڵێن، فۆرمەکەیان چەند رۆژ لێکۆلینەوەی لێدەکرێت و دواتر وڵامیان دەدرێتەوە و پێویستە بگەڕێنەوە.

لە فۆرمەکەدا چەند پرسیارێکی جیاواز هەیە. ناوی باپیری دایک، ناوی باپیری هاوسەر، ناوی هۆزەکە، ناوی بنەماڵە و ناونیشان. پرسیاری زۆر قوڕس لە خەڵکی دەکرێت.

هاوڵاتیان بەهۆی ئەو فۆرمەوە زۆر نیگەرانن بەڵام بە مەجبوری سەردانی باشوری کوردستان دەکەن و دەڵێن، "ئێمەش کوردین. گوایە ئەوانیش کوردن. چیمان بەسەردێنن و نیگەرانین. بۆچی ئەمەمان بەسەر دەهێنن. ئێدی بەسە. ئەم کردەوانە لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە. ئێدی مۆدێلی ڤیزەش لەنێوان وڵاتان نەماوە، بەڵام ئێمە لە بەشێکی کوردستان دەچینە بەشێکی دیکەی کوردستان، بەم شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵدا دەکەن.

گەنج و ژنانیش لە سەردانی باشوری کوردستان دەکەن، لەم دۆخە نیگەرانن. گەنجێکی رۆژئاوا کە لە دەروازەکە بەرەو باشوری کوردستان دەڕووی وتی، "لەبەر ئەوەی وتم هەڤاڵ لێیان داوم."

ئەوانەی ئەم جۆرە مامەڵەیە دەبینن، پەدەکە شەرمەزار دەکەن و دەیانەوێت کێشەکە بە زوترین کات چارەسەر ببێت.

رێگە نادەن ئەو شەڕڤانانەی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە کە لە شەڕی داعشدا بریندار بوون، بچنە باشوری کوردستان و چارەسەریان بۆبکرێت. ئاسایشی پەدەکە رێگە بەو کەسانە نادەن. لە باشوری کوردستانیش ئەو کەسانەی هاوکاری بریندارەکان دەکەن، رووبەرووی هەڕەشەی پەدەکە دەبنەوە.

بەهۆی ئەوەی دەروازەی تل کۆچەر داخراوە، گەمارۆ لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەیە و ئەگەر دەروازەی سنوری سێمالکاش دابخرێت، ژیان لە رۆژئاوا زۆر سەخت دەبێت. بەڕێوەبەری رۆژئاوا دوای ئەو هەڵویستە لە حوزەیرانی رابردوودا بڕیاریدا دەروازەکە دابخات. بەڵام هەندێک کەس و پەدەکە بانگەشەی دیکەیان کرد و ویستیان تاوانی داخستنی دەروازەکە بخەنە ئەستۆی بەڕێوەبەری رۆژئاوا. بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن، "ئێمە دەمانەوێت بێ ئەوەی سووکایەتی بە گەلەکەمان بکرێت، بتوانن سەردانی باشور بکەن و بگەڕێنەوە."

بەڕێوەبەرایەتی سێمالکا هۆکاری داخستنی دەروازەکە بەم شێوەیە شیدەکاتەوە:

١-گەشتیارەکان ناچار دەکرێن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە و نەخۆش و ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن، ناچار دەبن ٤٨ کاتژمێر لە دەروازەکە بمێننەوە. بەڵام زۆر نەخۆشی بەپەلە هەیە وەک نەخۆشی شێرپەنجە کە لە باشور چارەسەر وەردەگرن. هەروەها زۆر کەس هەن کە پێویستە سەردانی باڵیۆزخانەکان بکەن. هەروەها ئەو کەسانەی کە لە کۆبانێ و شەهباوە نیازیان هەیە سەردانی باشور بکەن، پێویستە ماوەیەکی زۆر لە قامشلۆ بمێننەوە و چاوەڕێ بکەن.

٢-گەشتیارەکان چەندین کاتژمێر لە دەروازەکە دەمێننەوە، تاوەکو کاروباریان رێکدەخرێت.

٣-مامەڵەیەکی نامرۆڤانە لەگەڵ ئەو نەخۆشانەدا دەکرێت کە بۆ چارەسەری سەردانی باشور دەکەن. لێپرسینەوە هەواڵگریان لەگەڵدا دەکەن.

٤-ئەوانەی لەبارەی خۆیانەوە فۆرمەکە پڕناکەنەوە، رێگە نادەن کە سنورەکە تێپەڕێنن.

ف.ق