پەدەکە سێ ئەندامی ڕژاکی دەستگیرکرد

لەکاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال، دوو ئەندامی ڕژاک لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکران.

شاندێکی پێکهاتوو لە دوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدانی فەرمان، چووبوونە شەنگال، لەکاتی  گەڕانەوەدا، ئەمڕۆ، لە بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە لە ڕێگای چوونە ناوەوەی هەولێر دەستگیرکران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەڕێوبەرانی ڕژاک بە ڕۆژنیوزیان داوە، ئەندامانی شاندەکەی ڕژاک، بریتین لە؛ “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن” کە دوای دەستگیرکردنیان تا ئێستا، زیاتر لە پێنج کاتژمێرە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر نییە.

بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، داوایان لە کاربەدەستانی پەدەکە کرد، کە دەستوبرد ئەندامانیان سەربەست بکەن.

ف.ق