ھەپەگە: ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

ھەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی ھێزەکانی گەریلا و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١١:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠، لە دژی داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کۆبوونەوە، لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە چالاکییەکی ھەماھەنگی گەریلایی ئەنجامدرا. لە دوو قۆلەوە لە داگیرکەران درا و لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە جموجۆڵدا بوون، بە چەکی قورس لێیاندرا و گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. بەھۆی ئەوەی داگیرکەران گورزیان بەرکەوت، جموجۆڵەکەیان ڕاگیرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانشکێنی تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

ھەرێمی زاپ:

٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠، کاتێک حەفارەیەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا هەوڵیدەدا سەنگەرەکانمان بڕوخێنێت، بە چەکی قورس لێدرا و هێرشی حەفارەکە وەستێنرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

هەرێمی هەفتانین:

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠، بە چەکی قورس سەنگەرەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی کۆردینەی سەر بە بەکتۆریا کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٤ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار و گۆڕەپانی گوندی بازێی مەتینا جارێک، بە گشتی ٥ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن