ھەپەگە: ھاورێ دەستان بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا

هەپەگە رایگەیاند: هاوڕێ دەستان بۆتان لە نسێبین لە دژی سەدان دوژمن کە گەمارۆیان دابوو، بەتەنیا شەڕی کرد. بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بە دیل نەگیرێت، بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی نسێبین شەھید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"هاوڕێمان دەستان بۆتان کە ڕۆڵەی قارەمانی جزیری بۆتانە، جەنگاوەری گیانبازی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان و شەڕڤانی قارەمانی یەژاستارە، ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە شەڕ دژی دوژمندا شەهید بوو. کاتێک لە نسێبین ئەرکەکەی ڕادەپەڕاند، بە تەنیا لە دژی سەدان دوژمن کە گەمارۆیان دابوو، شەڕی کرد و بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بە دیل نەگیرێت، بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا. ھاوڕێمان دەستان بە نوێنەرایەتیکردنی شکۆی ژنێکی ئازاد و هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی و ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتان کە یەژاستاریان ئافراند، شەهیدبوو.

تێکۆشان، هەڵوێست و بەشداریکردنی لەناخەوە، قارەمانی و ڕێکردنی گیانبازی ھاورێمان دەستان، وەک ناوەکەی هەمیشە ڕێنیشاندەر و سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵمان دەبێت. تا ئەو کاتەی لە نێو گەلەکەماندا ژنانی بەجۆرە ئازا، بوێر، تێکۆشەر، ڕەسەن و خاوەن ڕۆحێکی ئازاد هەبن، هیوای ژیانێکی ئازاد هەمیشە زیندوو دەبێت و تێکۆشانی ڕەسەنی ئەو دەگاتە سەرکەوتن.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی وڵاتپارێزی جزیری بۆتان و گەلی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵی بەنرخی ھاوڕێمان دەستان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێمان دەستان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دەستان بۆتان

ناو و پاشناو: قەدەر ئاجار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: لەیلا - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ / نسێبین

ژ.ن