ھەپەگە: گەریلا ١١ چالاکی گورز وەشاندنی ئەنجام دا
ھەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ١١ چالاکی گورز وەشاندنیان ئەنجام داوە.
ھەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ١١ چالاکی گورز وەشاندنیان ئەنجام داوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و ھێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە ڕۆژانی ڕابردوو بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٧ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٣:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا.
٧ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٨ی ئاب کاتژمێر ١٠:٥٠، ١٢:٤٥ و ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و ٣ جار گورزیان لێوەشێنرا.
٨ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند، داگیرکەران کرانە ئامانج. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٨ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٣٠، ھەلیکۆپتەری هێرشبەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودییان بۆردومان کرد. کاتێک ھەلیکۆپتەرێکی ھێرشبەر ھێرشی دەکرد و ھەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیش ھەڵی نیشتنەوەی دەدا، هێزەکانمان لە ھەردووکیان ھاتنەدەست و ناچاریان کردن گۆڕەپانی بەرخۆدان بەجێبهێڵن.
ھەرێمی زاپ:
٧ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠، کاتێک حەفارەیەک هەوڵیدەدا سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بڕوخێنێت، بە چەکی قورس لە حەفارەکە درا و کارەکانی حەفارەکە ڕاگیرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، کاتێک داگیرکەران بە گۆڕەپانەکەدا دەڕۆیشتن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی ئاب، جارێک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری سەر بە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدای زاپ، جارێکیش گۆڕەپانی گوندی شێلازێی مەتینا، بە گشتی ٣ جار لەلایەن فڕۆکە شەڕەوە بۆردومان کران.
لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن