ھەپەگە: لە زاپ ٥ داگیرکەری دیکە سزادران، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا
ھەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئاب، لە زاپ لەدژی ھێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا.
ھەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئاب، لە زاپ لەدژی ھێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران چالاکی زۆریان ئەنجامداوە.
هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییە وردانەی خستوەتەڕوو:
"١. هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
- لە ڕۆژانی ١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٤٥ و ٠٩:٠٠ و ١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٠.٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سێ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٢ سەنگەریش وەشێنرا. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدران.
- ١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ٠٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزا دران. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدران.
- ١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٨:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدران.
- ١٢ی ئاب کاتژمێر ١٠:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی، لە سیستمێکی کامێرای چاودێری درا و لە ئەنجامدا تێکشکێنرا.
- ١٢ی ئاب کاتژمێر ١٢:٥٠ و ١٨:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدران.
- ١٢ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
- ١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا.
- ١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٢. ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
- ھەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تۆپباران کران.
ژ.ن