ھەپەگە ناسنامەی ٣ شەھیدی ئاشکرا کرد

ھەپەگە ناسنامەی ٣ شەھیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "ھاوڕێیانمان مەسکەن، ھەرەکۆڵ و ئازادی، ئەرکێکی گرنگیان بۆ بەجێھێشتین، کە بەدڵنیاییەوە دەبێت بە ئەنجامی بگەیەنین".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٣ شەھیدی بڵاوکردەوە، کە لە کات و شوێنی جیاجیا لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەھید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، یەکێک لە بەرخۆدانە شکۆمەندە مێژووییەکان بەڕێوەدەچێت. ھەموو ڕۆژێک گورزی کاریگەرتر لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنرێت و ڕێگری لە داگیرکەران دەکرێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە گیانبازی گەورە، خواست، پێداگری و ئیرادەی ئاپۆیی ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن و ئەمەش بۆ ھەموو گەلانی خۆڕاگر دەبێتە سەرچاوە ئیلهام. ئەم بەرخۆدانە، کە شەهیدە پیرۆزەکانمان بە گیانبازی بێ هاوتای خۆیان و شێوازی شەڕی فیدایی نیشانیان دەدەن، بە دڵنیاییەوە گەورەتر و بەگوڕتر دەبێت.

ھاوڕێیانمان مەسکەن، ھەرەکۆڵ و ئازادی، لە تێکۆشانی مێژوویی کە لە دژی داگیرکەران بەڕێوەدەچێت، هەریەکەیان جەنگاوەرێکی پێشەنگی ئاپۆیی بوون. ھاوڕێیانمان لە کات و شوێنی جیاجیا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان کە نوێنەری ڕۆحی بەرخۆدانی پەکەکە و پاژکن، لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا، بە ژیان و هەڵوێستی جەنگاوەرانەیان و بە ڕووناکییان لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی، بوونە نموونە بۆ ھاوڕێکانیان. ھاوڕێیانمان مەسکەن، ھەرەکۆڵ و ئازادی، بێ دوودڵی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر بۆ سەر ھەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا شەڕیان کرد و ئەرکی گرنگیان بۆ جێهێشتین، کە بە دڵنیاییەوە دەبێت بە ئەنجامی بگەیەنین.

بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادی کە شەهیدە پێشەنگەکانمان، ھاوڕێیان مەسکەن، ھەرەکۆڵ و ئازادی رادەستی ئێمەیان کرد. بیگەیەنینە سەرکەوتن. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەنرخەکانیان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مەسکەن نسێبین

ناو و پاشناو: زەینەب کایا

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک - باوک: نایلە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠٢٣ / ھەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: هەرەکۆڵ بۆتان

ناو و پاشناو: حەسەن باتماز

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک - باوک: مەدینە - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: حوزەیرانی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: ئازادی ستێرک

ناو و پاشناو: سیهام بۆزان

شوێنی لەدایکبوون: گرێ سپی

ناوی دایک - باوک: ئیلهام – موسلم

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ژ.ن