ھەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

ھەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "ھاوڕێمان ڕۆژدا کە جەنگاوەرێکی پێشەنگی یەژا ستار بوو، بە هەڵوێستی دڵسۆزانە و بڕیاردارانە لە گەشترکردنی تێکۆشانماندا ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆری کێشا".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەھید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە؛

"ھاوڕێمان ڕۆژدا ماهیر لە مانگی ئایاری ساڵی 2023، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو.

تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردستان، کە هەموو ڕۆژێک بە قارەمانێتییەکی گەورەوە بەردەوامە و لە سایەی رەنج و ماندووبوونی بێھاوتای ئەو قارەمانانەدا، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت بۆ گەلی کورد دەبێتە هیوای ئازادی. ئەم تێکۆشانە شکۆمەندانەی ژیان بەدڵنیاییەوە قەرزاری ھارێیانی قارەمانمانە، کە ھەموو ڕۆژێک قارەمانە و ئازایانە شەڕ دەکەن و لەو ڕێگەیەدا شەهید دەبن. لە سایەی گیانبازی و هەوڵە بێھاوتاکانی شەهیدانمان، بزوتنەوەکەمان گەیشتووەتە ئاستێکی پێشەنگ.

هاوڕێمان ڕۆژدا بوو بە جەنگاوەرێکی پێشەنگی یەژا ستار کە بە هەڵوێستی دڵسۆزانە و بڕیاردارانە لە گەشترکردن و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانماندا ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆری کێشا. لە هەر شوێنێک تێکۆشانی کرد، هێڵی ژنێکی ئازادی پێکهێنا و ھەمیشە بەرگری لەوهێڵە کرد. ھاوڕێ ڕۆژدا لە ھەموو ساتێکدا هەوڵی دەدا تێکۆشانمان گەشتر بکات و ئەندێشەکانی ڕێبەرایەتیمان بگەیەنێت بە ھەموو ژنان، ئەو ئەرکە پێشەنگایەتییەی خۆی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵی بەڕێزی، کە جەنگاوەرێکی بەنرخی وەک ھەڤاڵ ڕۆژدا-یان بە تێکۆشانی ئازادی ئێمە زیاد کرد ھەروەھا ھەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی ھەڤاڵمان ڕۆژدا ماهیر بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕۆژدا ماهیر

ناو و پاشناو: هێڤی ڕەشید

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: ئەلماس - ڕەشید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ژ.ن