ھەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە
هەپەگە ڕایگەیاند، "لە هێرشەکانی دوژمن و شەڕی دژواری ڕۆژی ١١ی ئاب، ھاوڕێی گیانبازمان بێریتان سیسەر تا دوا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو".
هەپەگە ڕایگەیاند، "لە هێرشەکانی دوژمن و شەڕی دژواری ڕۆژی ١١ی ئاب، ھاوڕێی گیانبازمان بێریتان سیسەر تا دوا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو".
ناوەندی ڕاگەیەندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی شەھیدێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قرکەر، لە مانگی تەمووزەوە، دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بەرفراوان بۆ سەر گارزان کردووە. لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک، کە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک شەڕی دەکرد و بەردەوام بۆردومانی دەکرد. ھاوڕێیانمان بەشێوەیەکی فیداکارانە خۆڕاگریان کرد و وەڵامێکی مێژووییان بە داگیرکەران دایەوە. لە هێرشەکانی دوژمن و شەڕی دژوار، لە ڕۆژی ١١ی ئابدا، هاوڕێی گیانبازمان بێریتان سیسەر تا دوا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو.
هاوڕێی گیانبازمان بێریتان لەو ساتەوەی پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتەکەمانەوە کرد، بە کەسایەتی جەوھەری خۆی بۆ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان کرد و بەروپێشچوونی گرنگی لە کەسایەتییەی خۆیدا دروست کرد. هاوڕێمان بێریتان شارەزایی خۆی لە ڕووی سەربازی و ئایدیۆلۆژیاوە بەرزکردەوە و بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگی یەژا ستار. ھاوڕێکەمان وەک شێوازێکی ژیان لە گیانبازی دەڕوانی، لە شەڕدا هێڵی فیداکاری بە تەواوی و بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد و بوو بە یەکێک لە باشترین نموونەکانی گیانبازی ئاپۆیی.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان بێریتان سیسەر ژنی قارەمانی بۆتان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتی هاوڕێمان بێریتان، بەڵێنی بە سەرکەوتن گەیاندنی تێکۆشانی ئازادی، کە بە هەموو شەهیدانمان داوە، دووپاتدەکەینەوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان بێریتان سیسەر بەم جۆرەیە:
ناسناو: بێریتان سیسەر
ناو و پاشناو: غوربەت کایماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک-باوک: قومری-هاشم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٣ / گارزان
ژ.ن