ھەپەگە: نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی ئازادی کرد

ھەپەگە ناسنامەی گەریلایەی ئاشکرا کرد، کە لە لە گارزان شەھید بووە و ڕایگەیاند: "ھاوڕێمان ئاردەم لەسەر ھێڵی گیانبازی شەڕی کرد و بووە نموونەیەکی بێھاوتای جەنگاوەری ئاپۆیی. بە تێکۆشان و ھەڵوێستی، نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی ئازادی کرد".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەیی ئاشکرا کرد، کە لە گارزان شەھید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"جەنگاوەری پسپۆڕی هێڵی ئازادی ژنان و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی، فەرماندەی بەنرخمان ئاردەم ئارارات، کە تا دوا ھەناسە خۆڕاگری کرد، لە ١ی ئابی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی بۆردومانی قورسی سوپای تورکی داگیرکەر شەھید بوو. ھاورێمان ئاردەم، لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەتی مانگی ڕابردوو، لە دژی هەموو جۆرە تەکنیکێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە سەر هێڵی گیانبازی شەڕی کرد و بوو بە نموونەیەکی بێھاوتای جەنگاوەری ئاپۆیی. بە تێکۆشان و ھەڵوێستی، نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی ئازادی بە شێوازێکی شایستە کرد. ھاورێمان ئاردەم جارێکی دیکە سەلماندی، ژنێک کە بە جەنگاوەری پاژک و شەڕڤانی یەژاستار ئازاد بووە، لەناو ھیچ ھەلومەرجێکدا ناتوانرێت لەلایەن مێشکی پیاوسالارییەوە چۆکی پێدابدرێت. لە ڕندەخان تا ئاژین گارزان و ژیندا ئۆزگوران، بووە دوا ڕێبواری نەریتی بەرخۆدانی ڕەسەنی ئازادی و لە نێو مێژووی بەخۆدانمان جێی خۆی کردەوە.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی فەرماندە قارەمانەکەمان ئاردەم ئارارات دەکەین. بەڵێن دەدەین کە لە تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی ھاوڕێمان ئاردەم بکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان ئاردەم ئارارات بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاردەم ئارارات

ناو و پاشناو: سوڵتان ئۆروچ

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

دایک-باوک: خەیریە-ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٣ / گارزان

ژ.ن