ھەپەگە سزادانی ٤ سەربازی تورکی داگیرکەری لە شاخی جودی ڕاگەیاند
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە میانەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و کامێرایەکی چاودێریش تێکشکێنرا.
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە میانەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و کامێرایەکی چاودێریش تێکشکێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ ئاب، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٢١ی ئاب کاتژمێر ١٠:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢١ی ئاب کاتژمێر ١٤:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشان شکێنی کامێراێکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢١ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢١ی ئاب کاتژمێر ١٨:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەرێک بە نیشانەشکێنی سزا درا.
٢١ی ئاب کاتژمێر ٢١:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، چالاکییەکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. داگیرکەرێک سزا درا.
٢٢ی ئاب، لە نێوان کاتژمێر ٠٠:١٥ بۆ ٠١:٣٠، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە لایەن ھەلیکۆپتەرەکانی هێرشبەرەوە بۆردومان کرا. هەروەها هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکیش هەوڵیان دا داگیرکەران لە گۆڕەپانەکە جێگیر بکەن. ھێزەکانمان ٥ جار لە هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی ھاتنەدەست. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێنی داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ھەرێمی هەفتانین:
٢٠ی ئاب لە گۆڕەپانی شاخی کۆردینەی سەر بە بەکتۆریا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٢١ی ئاب، جارێک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەھار لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جاریش گۆڕەپانی ئاوی لۆلان لە ھەرێمی خواکورک، بە گشتی سێ جار بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن