په‌ده‌كه وڵاتپارێزێكی به ناوی گونگور ئاڵپ له هه‌ولێر ده‌ركرد
هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وڵاتپارێزێكیان به ناو گونگور ئاڵپ، كه خه‌لكی باكوری كوردستانه له شاری هەولێر ده‌ركرد.
هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وڵاتپارێزێكیان به ناو گونگور ئاڵپ، كه خه‌لكی باكوری كوردستانه له شاری هەولێر ده‌ركرد.
گونگور ئاڵپ ئه‌ندامی هه‌ده‌پەیە و به هۆی ئه‌و دۆسیانه‌ی له دژی كرابوونه‌وه بە ناچاری کۆچی بۆ باشوری كوردستان كردبوو، بەڵام رۆژی ١٠ی كانونی یه‌كه‌م لەلایەن ئاسایشەوە لە هه‌ولێریش ده‌ركرا.
گونگور ئاڵپ، كه به‌هۆی ئه‌و دۆسیانه‌ی له دژی كراونه‌ته‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ر‌س و ماوه‌ی ٩ ساڵ بوو له هه‌ولێر ده‌ژیا. ئاڵپ رایگه‌یاند، به‌رپرسانی هه‌ولێر مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونیان پێنه‌داوه و به پاساوی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه (ئیقامه) به زۆره‌ملێ له هه‌ولێر ده‌ریان كردووه.
ئاڵپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌فین – ٢ و ئەنجوومەنی گەڕەکەکەوە به زۆره‌ملێ ده‌ركراوه.
ئاڵپ باسی له‌وه‌شكرد، هاتوه‌ته سلێمانی و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی بانگیان كردووه و به‌م نزیكانه كۆده‌بنه‌وه.
بڕیارە گونگور ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٢:٠٠ له پاركی دایك له سلێمانی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی بدات.
هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر له رۆژی ٢٣ی تشرینی دووه‌میش حه‌سه‌ن قاچاری هه‌ده‌په‌ییان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌ركردبوو.
ژ.ت