پەکەکە: دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرن!

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بانگی لە ئەمریکا و ئەو هێزانەی کە دەستیان لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هەیە کرد، دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرتن و ئیدی پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری – قڕکردنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نەکەن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، "٢٢ ساڵە ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و هێزەکانی دیکە، بە شێوەیەکی سیستماتیک، بەردەوامی بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕالی دەدەن. بۆیەش، دەوڵەتی قڕکەری تورک کە دوژمنی کوردە و دەیەوێت کوردی ئازاد لەناوببات، لە هەموو لایەک زیاتر پشتگیری لە ئەمریکا و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی گڵۆباڵ وەردەگرێت. ئەمریکا و هێزەکانی دیکە، بەم شێوەیە بوونەتە هاوبەشی راستەوخۆی تاوانی قڕکردنی گەلی کورد."

راگەیەنراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیە: "ئێمە لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتداین، کە لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و لە کەسایەتی ئەودا لەدژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ئەنجامدرا. ئیمە دەست بە ساڵی ٢٣ی بەرخۆدانی گەورە لەدژی پیلانگێڕیەکە دەکەین. سەرەتا، سڵاوی خۆمان پێشکەش بە ڕێبەری ئاپۆ دەکەین کە بە بەرخۆدانە گەورەکەی لەدژی پیلانگێڕی و بەرخۆدانی ئیمڕالی پیلانگێڕیەکەی تێکشکاند. لە کەسایەتی شەهیدی سەرەتای بەرخۆدانی دژی پیلانگێڕیەکە هەڤاڵان خالید ئۆڕال، ئاینور ئارتان و دوایین شەهید دڵشێر هەرەکۆل یادی هەموو شەهیدەکان بەڕێزەوە دەکەینەوە کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنە و ٢٣ ساڵە پیلانگێڕیەکە تێک دەشکێنن. بە ناوی تەڤگەر و گەلەوە، ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ٢٣مین ساڵیاددا، لەسەر بناغەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'، بە بەهێزی لەدژی پیلانگێڕیەکە تێدەکۆشین و بە شێوەیەکی گەورەتر سەردەکەوین.

وەک دەزانرێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پشت بە سیستمی قڕکردنی کورد و هێرشی هەمەلایەن دەبەستێت کە بۆ لەناوبردنی هەبووبی گەلی کورد و قڕکردنی کورد ئەنجامدراوە. بەم ئامانجە سەرەتا لەناو مانگی شوباتی ساڵی ١٩٢٥دا، لەدژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی هێرش ئەنجامدرا و دواتر وەک هێرشی ئاگری، دەرسیم، باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوو. دوای ئەوەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بوونە نوێنەری هەبوون و ئازادی کورد و چارەسەری ئازادیپارێزی – دیموکراسی و کێشەی کوردستان سەپاند، پیلانگێڕیەکە بۆ هێرشێک لەدژی ئەوان گۆڕا. بۆیە ئێمە لە ٩٦مین ساڵیادی، پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٢٥دا و لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩داین. لەبەرئەوەی ڕێبەری عەبدوڵلا ئۆجالان، ١٥ی شوباتی وەک 'رۆژی قڕکردنی کورد'ی بەناوکرد. پیلانگێڕی ئەو ڕێبازەیە کە لەلایەن سیستمی قڕکردنی کوردەوە بە بەهێزی بەکاردەهێنرێت.

پیلانگێڕیەکە ٢٢ سالە لەژێر سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا بەڕێوەدەبرێت

هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بۆ ئەوەی لە سوریا دەریکەن و لەناوببرێت، دەستپێکرا. دوای ئەوەی ئەو پیلانە سەرنەکەوت، ئەمجارە بۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بۆ لەسێدارەدانی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕا. لەبەرئەوەی ئەوەش سەرنەکەوت، بۆ سیاسەتی ڕزاندن لەناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی گۆڕا. لە رێگەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەوڵی ئەوەدرا کە لەسەر بناغەی تەسفیەکردنی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە تەسفیە بکرێت و بە تەسفیەکردنی پەکەکەش کورد قڕ بکرێت. ئەم هێرشە ٢٢ سالە لەژێر ناوی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیێ بەردەوامە.

راستیەکی ئاشکرایە کە هێرشیی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی بڕیار و لێگەڕینی ڕێبەر ئاپۆ و چوون بۆ ئەوروپا و دۆزینەوەی چارەسەری بە ڕێبازی سیاسەتی دیموکراتی کێشەی گەلی کورد بوو. لەبەرئەوەش پیلانگێڕی نێودەولەتی هێرشێکە لەدژی ئازادی و دیموکراسی، لەدژی چارەسەری کێشەی کوردە. بەم شێوەیە هەوڵ دەدرێت کە کێشەی کورد، بە بێچارەسەری بمێنێتەوە و ناکۆکیەکان بۆ بەرژەوەندی و شەڕ بەردەوام بێت. هێرشی قڕکەرە و هەوڵ دەدرێت کە ئیرادە و هەبوونی کوردی ئازادی لەناوببرێت و کورد بەم شێوەیە قڕ بکرێت.

هەروەها راستیەکی ئاشکرایە کە هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەلایەن بەڕێوەبەری ئەمریکاوە لەو کاتەدا بەڕێوەبرا و جێبەجێکرا، سەرەتا یونان، رووسیا، کینیا و میسڕ و نۆکەرانی کورد و سیستمی دەسەڵاتپارێز و دەوڵەتپارێز بەشداریان کرد. ٢٢ ساڵە سەرەتا ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامی بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی دەدەن. بۆیەش، دەوڵەتی تورکی قڕکەری کە دوژمنی هەموو کوردێکە و دەیەوێت هەبوونی کوردی ئازاد لەناوببات، لە هەموو لایەک زیاتر پشتگیری لە ئەمریکا و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی گڵۆباڵ وەردەگرێت. ئەمریکا و هێزەکانی دیتر، راستەوخۆ بوونەتە هاوکاری تاوانی قڕکردنی گەلی کورد.

پیلانگێڕیەکە زیاتر کۆمەڵکوژی و زوڵمی بەسەر رەنجدەران، ژنان و گەنجاندا سەپاند

لەبەرچاوە کە هێزە ناوبراوەکان، هەم بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکەن و هەم لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٢ ساڵ سەرنەکەوتن. لەم دۆخەدا، سەرەتا ئەمریکا و هێزەکانی دیتر پێویستە، پێداچوونەوە بە دۆخەکەیان بکەن و ئەگەر بکرێت، لە سەر هێڵێکی سیاسی کە خۆیان لە تاوانی قڕکردن رزگار بکەن، سیاسەت بکەن. پێویستە دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرن و لەمە زیاتر پشتگیری لە هێرشی قڕکەر و داگیرکەری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەکەن.

هێرشی پیلانگێڕی کە ٢٢ ساڵە لەدژی هەبوونی کوردی ئازاد بەرێوەدەبرێت، لە هەموو جیهان بۆ گەلانی رەنجدەر، ژنان و گەنجان، بووەتە فشار، داگیرکەری، کۆمەڵکوژی و زوڵمێکی قوڕس. هێرشی قڕکەر لەدژی گەلی کورد لە بناغەدا هێرشی دژی گەلان، ژنان و گەنجانە. ئەو کاتە پێویستە ئەم راستیە ببینرێت و گەلانی رەنجدەر، ژنان و گەنجان زیاتر بە بەهێزی لەبەرانبەر هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوەستنەوە و بە بەهێزی پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی ژنان، گەنجان و گەلی کورد بکەن.

لەگەڵ گەلی کورد پیلانگێڕیەکە لەدژی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا

بێگۆمان ئەم هەڵوێستە، زیاتر پێویستە ببێتە هەڵوێستی ژنان، گەنجان و گەلانی تورکیا. هەروەها بەرلە هەموو شتێک، پێویستە، ببێتە هەڵوێستی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەرئەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەگەڵ گەلی کورد، لەدژی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. بەم پیلانگێڕیە هەوڵدرا کە لە چوارچێوەی جەنگی سێیەمی جیهانیدا ناوچەکە بەرەوە شەڕ و ناکۆکی زیاترەوە پەلکێش بکرێت و بە فشاری فاشیست، تیرۆر و داگیرکەری لاوازبکرێن. ئەو کاتە چارەنووسی گەلی کورد و گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە بەستراوەتەوە. بۆیەش، ژنان، گەنجان و گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە بەر لە هەموو کەسێک، لەبەرانبەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوەستنەوە و ببینن کە هێرشی پیلانگێڕی لەدژی ئەوان و بەشداری لە بەرخۆدانی گەورە و مێژوویی گەلی کورد ببن و پشتگیری بکەن.

گەلی کورد لە دەستپێکەوە، لەبەرانبەر هێرشی پیلانگێڕی نێودەولەتی بێدەنگ نەما، سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ و کوردانی وڵاتپاریز هەمووان لەدژی هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدانێکی گەورەی ئازادیان بەڕێوەبرد. ڕێبەر ئاپۆ بە تێگەیشتنی بەرزی خۆی، بە بەرپرسیاری و پێشبینیە بەهیزەکان، بە رێبازی خوڵقێنەری خۆی هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەموو کاتێک زوو دەبینی و هەڵوێستی لەدژی پیشان دەدا. لەسەر ئەم بناغەیە، دەتوانین بڵێین هێرشی لەناوبردن و لەسێدارەدانی پیلانگێڕیەکەی بە تەنها پووچەڵکردەوە. دواتر تێکۆشانی ئیمڕالی، لەگەڵ بارودۆخی قوڕس و نەبوونی دەرفەت، خۆی لە ئاستێکی بەرزدا بەرەو پێشەوەبرد و بە رێکخستن و دیسیپلینەوە کاری کرد و بەم شێوەیە سەرکەوت.

گەلەکەمان، تەڤگەرەکەمان لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەت و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی هەموو کاتێک تێکۆشانی کرد

ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتنی گەورەی مێژوویی، لەسەر بناغەی گۆڕانکاری هێڵی 'تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک' و ' ژیانەوەی سییەمینی ڕێبەرتی' لەناو بارودۆخێکی تێکۆشانی ئیمڕالیدا، بەدەست هێنا. لەسەر ئەم بناغەیە، خۆی لە سنورە تەسکە نەتەوەی و چینایەتی رزگار کرد و بۆ ڕێبەری ئازادی گۆڕا کە ڕێگای ئازادی و ڕزگارکردنی ژن، گەنج، ژێردەستەکان و گەلانی ژێردەستی ڕۆناک کردەوە. تێکۆشانی ٢٢ ساڵ لەدژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی پێشکەوتنێکی بەم شێوەیەی گەورەی مێژوویی خوڵقاند. بێگۆمان لەوە زیاتر و گەورەتر، پێشکەوتن و سەرکەوتنی دیکە بوونی نییە. بۆیە پێویستە مرۆڤ بەم دۆخە سەربەرز بێت و ئەم هێڵە بە راستی تێبگات و جێبەجێ بکات.

ئاشکرایە کە تەڤگەری ئازادیمان و گەلەکەمان ٢٢ ساڵە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە و لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی بە قاڕەمانی تێدەکۆشن. هێزەکانی گەریلامان بە قاڕەمانی، تەڤگەری ژن، گەنجانمان بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی مێژوویی ئازادی دەکەن. سەرەتا لە تورکیا دۆستەکانمان لە هەموو جیهان، هێزە شۆرشگێر و دیموکراتەکان، هاوکاریەکی زۆر گەورەیان کرد. ئەم تێکۆشانە گەورەیە ٢٢ ساڵە لەسەر هێڵی بەرخۆدانی فیدایی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بەڕێوەبرا و بە هێزی شەهیدە قاڕەمانەکانمان کە ژمارەیان گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس، سەرکەوتووە. گەلی کورد پشتگیریەکی گەورەی ئازادیپارێزی مێژوویی خۆی لەناو ئەم بەرخۆدانەدا بەدەست هێناو و پاراستویەتی. بۆیەش بە پیشەنگایەتی شۆڕشی ئازادی ژن، شۆڕشی مۆدیرنیتەی دیموکراتیک لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەو پێشەوە چووە، پێگەی باشووری کوردستان پارێزراوە، شۆرشی ئازادی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا. پارتەکەمان لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتی خۆی بەهێز کرد و سەرلەنوێ خۆی دروست کردەوە، گەلەکەمان لەناو سیستمی کەجەکەدا رێکخستنی خۆی بەهێز کرد.

لەسەر بناغەی هەنگاوەکە' لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان، چالاکی ئازادی زیاتر دەبێت

ئێمە بەم دەستکەوتە گەورانە، لە ئاستی ڕێبەرتی، پارتی و گەل کە بەدەستمان هێناوە، دەست بە ساڵی ٢٣ تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی دەکەن. لەسەر بناغەی هەنگاوی بەرخۆدانمان 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە'، کە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدەدرێت، لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو جیهان چالاکی ئازادی زیاتر دەبن. گەریلاکانمان، بە قاڕەمانی گورزی گەورە لە دوژمنی فاشیست – داگیرکەر دەدەن. بەرخۆدانی زیندانەکان وەک هەموو کاتێک، هێزێکی زۆر بەهەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دەبەخشێت. ژنان و گەنجان، هێزە دیموکراتەکان، چالاکی ئازادی هەموو کاتێک فراوان دەکەن. بە تایبەتی هێزە شۆرشگێرە – دیموکراتەکانی دژە فاشیستی جیهان، ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان، بزوتنەوە کرێکاری و رەنجدەران بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ لە دەوری تێکۆشان کۆبوونەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ کە ماندێلای سەردەمە، لە کەمترین ماوەدا لە ڕووی فیزیکیەوە، بە تەئکیدی ئازاد دەبێت.

ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە، دەست بە ٢٣مین ساڵی تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی دەکەین. ئاشکرایە کە لە ساڵی ٢٣میندا، لە هەموو جێگایەک چالاکی ئازادیمان زیاتر دەبن، پیلانگێڕیەکە بەتەواوی لەناودەبرێت، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی هەڵدەوەشێت، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە، کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دیموکرات دەبن.

لەسەر ئەم بناغەیە جارێکیتر بەڕێزەوە سڵاومان ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بەڕێزەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە و داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەلی کورد و دۆستەکانمان دەکەین کە چالاکی بەرخۆدان و ئازادی لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە هەموو جێگایەک بەهێز بکەین و بە شێوەیەکی کاریگەری خەبات بکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەمدواییانەدا گەیشتووەتە بەردەستمان، سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک، سەرلەبەیانی ١٠ی شوبات، کاتژمیر ٣ێ، بە زەمینی و ئاسمانی هێرشێکی فراوانی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکردووە. ئەگەر زانیاری روون و فراوانمانیشمان نەبێت، بەڵام ئەم هێرشە جێگای واقوڕمان نییە. لەبەرئەوەی خولوسی ئاکاری وەزیری شەڕی تورک و یاشار گولەر سەرۆک ئەرکانی تورک بەرلە ماوەیەک سەردانی بەغدا و هەولێریان کردبوو، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی عێراق و پەدەکە پلانیان بۆ هێرشی داگیرکەری داڕشتبوو. ئاشکرایە کە هێرشەکە لەسەر بناغەی ئەم پلانە داڕێژراوە. ئاشکرایە کە بێ ئاگاداری و قبوڵکردنی سەرانی عێراق و پەدەکە، دەوڵەتی تورک لە هەرێمی گارە کە ٧٠ کیلۆمەتر لە سنوری دەوڵەتی تورک دوورە، ناتوانێت دەست بە هێرش بکات.

دیارە هێزە پیلانگێڕەکان بە هێرشێکی بەم شێوەیەی داگیرکەری، پێشوازی لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات دەکەن. لەسەر ئەم بناغەیە، دەیانەوێت گورز لە پارتەکەمان پەکەکە و هێزەکانی دیکەی گەریلای قاڕەمان بدەن. هەروەها هەوڵ دەدرێت داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان و هەرێمەکانی ناوەڕاست بڵاوببێتەوە. بەڵام پێویستە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی زاپی شوباتی ٢٠٠٨ و ئۆپەڕاسیۆنی حەفتانین لە حوزەیرانی ٢٠٢٠، لەبیرنەکرێن. وەک زاپ و حەفتانین، گەریلا قارەمانەکانمان لە گارە لەدژی هێرشی داگیرکەری فاشیست و قڕکەر بە قاڕەمانی بەرخۆدان دەکەن و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن. سەرەتا گەلەکەمان لە ئامیدی، گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، هەر وەک چۆن لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی زاپ و حەفتانین بەرخۆدانیان کرد، لەدژی هێرشی داگیرکەری لەبەرانبەر گارەش هەڵدەستنە سەر پێ و بە شێوەیەکی جەماوەری بەرخۆدان دەکەن. ئەمە راستیە و پێویستە باش بزانن، هەرێمی گارە بۆ سوپای تورکی فاشیست و قڕکەر و نۆکەرەکانیان دەبێتە گۆڕستان.

لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان ئاڕاستەی گەنجان و ژنانی کورد، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە دیموکراتەکانمان دەکەین لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو جیهان، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گارە هەستنە سەر پێ، بڕژێنە ناو شەقامەکان، لە هەموو گۆڕەپانەکان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێبکۆشن و پشتگیری بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا قاڕەمانەکانمان بکەن."

ف.ق