پەکەکە لە دژی هێرشکارییە فاشیستیەکانی ئاکەپە و مەهەپە داوای گەشترکردنی بەرخودانی کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند کە لە ماوەکانی رابردوودا هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە زیاتر بوون و داوای لە گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی دیموکراتیک کرد کە لە بەرامبەر ئەوەدا خۆڕاگری بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکەدا جگە لە بانگەواز بۆ بەرخودان ئەوە راگەیەندراوە کە ئاکەپە و مەهەپە پشت بە لایەنە سیخوڕ و داردەستەکان دەبەستن و راشیگەیاندووە: "ژن و گەنجان بەتایبەتی دەبێت هەموو گەل و دۆستانمان یەکجار هەستیار بن و پێویستە هەرگیز دەرفەت بە سیخوڕ و داردەستەکان نەدەن. بۆ هەموو وڵاتپارێزان و دیموکراتەکان زۆر گرنگ و پێویستە کە تێکۆشانی کاریگەر درێژە پێبدەن و بزانن کە تێکۆشان لە دژی هێرشە فاشیستی و قڕکەرەکان لە تێکۆشان لە دژی خیانەتی سیخوڕ و داردەستەکان جیاناکرێتەوە".

راگەیەندراوەکەی پەکەکە بەم جۆرەیە:

هێرشەکە بەر لەهەمووان رێبەر ئاپۆ دەکاتە ئامانج

تەیب ئەردۆغان و دیکتاتۆری فاشیست و قڕکەری هاوپەیمانی کۆمار کە دوای هەڵبژاردنی ناڕەوا سەرلەنوێ دامەزراندەوە، وەک چاوەڕوان دەکرا بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە لەسەرەتادا هێرشی کردە سەر ئیمراڵی و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و پارچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا، کۆمەڵگای تورکیا گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، لەهەمان کاتدا گوشار و تیرۆری فاشیستی خۆی زیاتر کردووە. ئامانجی ئەو هێرشە فاشیستی و کۆمەڵکوژکارانەیە دیارە: رێبەر ئاپۆ لە ناو گۆشەگیری ئیمراڵیدا کپ بکات، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەرکوت بکات، پەکەکە پاکتاو بکات، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی دیموکراتیکمان بچەوسێنێتەوە، لە باکوری کوردستان قڕکردنی کولتوری بگەیەنێتە ئەنجام و پارچەکانی باشوور و رۆژئاواش داگیر بکات.

بێگومان ئەو هێرشە فاشیستی و قڕکەریانە بەتایبەتی رێبەر ئاپۆ دەکەنە ئامانج. لەبارەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە کە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵیدا بە دیل گیراوە، ماوەی ٢٩ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک بەدەست ناخرێت. سەردان و داواکاری بنەماڵە و پارێزەرانی بە مەبەستی دیدار بەردەوام رەتدەکرێتەوە. لەلایەکەوە ئەو دیدارانە بە سزای هەڕەمەکی دیسپلین رێگرییان لێدەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە دەخوازرێت کە رێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی یاسای ئەوروپادا ئازادی جەستەیی خۆی بەدەست نەهێنێت. گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی کە لە مێژوودا نەبینراوە لە ئیمراڵی گەیشتووەتە لوتکە. لەبەر ئەوە دەبێت هەموو کەس کە بە خۆی دەڵێت وڵاتپارێز و دیموکرات، لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا هەستیار بێت و لە دژی سیستمی قڕکردن تێبکۆشێت. پێوانی سەرەکی دیموکراتییەتی یەکگرتوو و وڵاتپارێزی ئەمەیە.

رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە دژی سیستممی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی گەورەترین و واتادارترین بەرخودانی ئازادیی مێژوویی بەڕێوەدەبات. لەبەر ئەوە دەبێت ئەو بەرخودانە بە دروستی درکی پێبکرێت و بە دروستی خاوەنداری لێبکرێت. لە بەرامبەر هێرشی لەناوبردن و سڕینەوە کە سات لە دوای سات بەرەوپێشتر دەخرێت ئەو بەرخودانە بەرزکردنەوە دڵپاکی و بێگەردی مرۆڤایەتیە. لە سەر ئەو بنەمایە کوردایەتی ئازاد و مرۆڤایەتی کە دەخوازرێت بخنکێندرێت، بە زیندوویی رادەگیرێت. لەسەر ئەو بنەمایە ئەوەی ئەو بابەتە بە دروستی درکی پێبکرێت، مەرجە کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پەیوەست بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ گوڕی پێبدرێت و گەشتر بکرێت. لەو چوارچێوەدا لە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا ئێمە سڵاو لە هەڵوێستی گەلەکەمان لە لۆزان کە خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کرد و هەروها سڵاو لە هەڵوێستی دۆستانمان دەکەین کە لە ٢٦ی تەمووزدا لە بروکسێل وێڕای ٤٠ سەندیکا، روناکبیر و سەرۆکی شارەوانی لە ئەوروپا داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیان کرد. بەهەمان شێوە ئێمە داوا دەکەین کە چالاکییەکان لە دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی و بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ زیاتر بکرێن.

هێرشەکان پشت بەو هاوکارییانە دەبەستن کە لە ناتۆ، ئاستانا و پەدەکەوە وەریاندەگرن

ئاشکرایە کە هێرشە فاشیستی و قڕکەرییەکان، وێڕای رێبەر ئاپۆ لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش زیادیان کردووە. لە ١٩ی تەمووز لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هێرشی نوێی داگیرکەری پێشخران و لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغە، چەکی ئەتۆمی تاکتیکیش بەکاردەهێنرێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە لە ئابی ٢٠١٦ بەدواوە سەرباری هێرشەکانی ناتوانێت داگیری بکات، هەموو هێز و تواناکانی تورکیای خستووەتە ئامادەباشی و سەفەربەرییەوە. زۆر روونە کە لە هێرشە داگیرکەرییە قڕکەرییەکانیاندا پشت بەو هاوکارییانە دەبەستن کە لە ناتۆ، ئاستانا و پەدەکە وەریدەگرن.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەک حەوت ساڵی رابردوو بە قارەمانێتییەوە لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرانەی ئەم دواییە خۆڕاگری دەکات و رێگە لە داگیرکەری و هێرشی فاشیستی و قڕکەری گرتووە. وەک هەموو رۆژێک لە راگەیاندنیش دا دەبینرێت، هێزەکانی گەریلامان بە چالاکییەکانیان هەموو رۆژێک گورزی قورس لە گروپە داگیرکەرە فاشیستەکان دەدەن. وەک بەرخودانی ئیمراڵی، دەبێت واتا و قورسایی مێژوویی بەرخودانی گەریلا لەمرۆدا لە رووی ئازادی کورد و مرۆڤایەتی دیموکراتیکەوە بە باشی درکی پێبکرێت. لەو چوارچێوەدا سڵاو لە سەرجەم هێزەکانی گەریلامان دەکەین، لە فەرماندە و پێکهاتەکانی شەڕڤانانی هەپەگە و یەژا ستار کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، بە تایبەتی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، لە سەرتاسەری کوردستان لە دژی دوژمنی فاشیست و قڕکەر لەسەر هێڵی خۆپاراستن خۆڕاگری دەکەن، هاوکات پیرۆزباییشیان لێدەکەین. لەو بڕوایەداین کە چالاکییەکانی گەریلا زیاتر بەرفراوان دەبن و گورزی دژوارتر لە دوژمنی فاشیست و قرکەر دەوەشێندرێت.

دەبێت گوڕ بە بەرخودان بدرێت

زۆر ئاشکرایە کە هێرشە فاشیستیەکان کە دیکتاتۆری فاشیستی تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار هەوڵ دەدەن لە سەردەمی نوێدا ئەنجامیان بدەن، هاوبەشن. ئەم هێرشانە لایەنی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و سەربازیان هەیە و ئامانجیانە کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی گەنجان و ژنان بکەنە ئامانج. هەروەک چۆن کوردەکان دەکاتە ئامانج بە هەمان شێوە گەلانی تورکیا و هەموو مرۆڤایەتیش دەکاتە ئامانج. هەوڵ دەدات لە رێگەی داگیرکەرییەوە کە گرتوویەتیەبەر هەموو ژینگە و بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناو ببات. لەو چوارچێوەدا وەک تێکۆشانی ئاکبەلەن ئێمە تێکۆشان لە دژی لەناوبردنی ژیگە و بەرخودانی رۆژنامەوانان کە هاوار بۆ راستی دەکەن، سڵاویان ئاراستە دەکەین. بانگ لە هەموو گەلەکەمان، لە گەلانی تورکیا ومرۆڤایەتی دیموکراتیک دەکەین کە لە دژی هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرخودانی ئازادی و دیموکراسیی سەرتاسەری بەگوڕتر گەشە پێبدەن.

دەبێت رێگە بە چالاکی سیخوڕەکان نەدرێت

روونە کە وێڕای ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەو هێرشە ئاماژە بۆکراوانە بەرەوپێش دەبەن، جگە لە رێگە و شێوازی تەکنەلۆژیایی هەوڵ دەدات کە زیاتر پشت بە خائینە سیخور-داردەستەکان، بۆ ئەوەش بەکاریان بهێنێت و ئەنجام بەدەستبهێنێت. لە سەر ئەو بنەمایەش لە تۆقاندنەوە تا پێشکەشکردنی هەندێک ئیمتیازی بچووک، هەموو رێگە و رێبازێک تاقیدەکاتەوە. بە تایبەتیش هەوڵ دەدات هێرش بکاتە سەر لایەنە وڵاتپارێز و دیموکراتەکان و ئەگەر ئەم دەربڕینە گونجاو بێت دەیەوێت لەناوەوە زیان بگەیەنێت. لەو چوارچێوەدا دەبێت هەموو گەل و دۆستانمان بە تایبەتی گەنجان و ژنان زۆر وشیار بن، هەرگیز رێگە بە چالاکی سیخوری بەو جۆرە نەدەن. بە هۆشمەندی ئەوەی تێکۆشان لە دژی هێرشە فاشیستی- قڕکەرییەکان لە تێکۆشان دژی خیانەتی سیخوڕ- داردەست دابڕاو نییە، گرنگ و پێویستە کە هەموو وڵاتپاڕێز و دیموکراتێک لە هەر شوێنێک دەبن بێ پسانەوە درێژە بەو تێکۆشانە بدەن.

زەکی شەنگالی و شەهیدانی ئاب بە بیرهێنرانەوە

وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە پێمان ناوەتە ئابێکی نوێوە. ئاب نەک هەر مانگی هەڵمەت و قەڵەمبازی شۆڕشە، لە هەمان کاتدا مانگی کۆمەڵکوژی و بەرخودان لە دژی کۆمەڵکوژییە. کۆمەڵکوژی شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەتە فاشیستەکانی داعشەوە دەستیپێکرابوو و بەرخودانی گەورە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە نۆساڵی پڕکردەوە و پێدەنێینە دەیەم ساڵیادیەوە. لەسەرەتادا ئەو هێرشە کۆمەڵکوژکارانەیە شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە سڵاو لە بەرخودانی گەلی کوردی ئێزدی لە دژی هێرشە قڕکارییەکە دەکەین و پیرۆزباییان لێدەکەین بە هۆی ئەوبەرخودانەوە. لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالیدا ئێمە هەموو شەهیدانی قارەمانی ئەو بەرخودانە گەورەیە بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە. لەو بڕوایەداین کە ئەو بەرخودانە لە دەیەم ساڵیادیدا بەهێزتر دەبێت و ژیانی خۆبەڕێوەبەری بە شێوەی بەهێزتر بەرەوپێش دەچێت.

ئێمە وەک پەکەکە لە ساتی یەکەمەوە لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکانی داعش لە تەنیشت گەلی کوردی ئێزدیمان وەستاین و بە دەیان شەهیدمان لە شەڕی ئازادکردنی شەنگالدا بەخشی. دواتر کاتێک وترا "پەکەکە لە بەردەم ژیانی سیاسی مەدەنیدا بەربەستە" ئێمە هێزەکانی گەریلامان لە هەرێمە کشاندەوە. سەرباری ئەوەی کە پێنج ساڵە ئەو هێزانەی ئەوەیان دەگوت و لە ناو بابەتەکەدا بەشداربوون، بەڵام هیچ چارەسەرییەکی بەرچاوی دیموکراتیکی پێشنەخستووە. هەروەها وەک ئەوەی لە پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەمیشدا بینرا، لە سەر گەلی کوردی ئێزدیمان سیستمێکی نوێی گوشار و باڵادەستیان سازکرا. بەم بۆنەوە ئەو هێزانە وشیار دەکەینەوە و بانگەوازیان لێدەکەین دەست لەو هەوڵە شوومانەیان هەڵبگرن، بەڵێنەکانیان ببەنە سەر و پشتیوانی لە ژیانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی گەلی ئێزدیمان بکەن. ئێمە رایدەگەیەنی کە ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆخە دەکەین بۆ ئەوەی گەلی کوردی ئێزدیمان رووبەڕووی هێرشێکی نوێی قڕکاری نەبێتەوە.

لە کەسایەتی هاورێ حسێن ماهیر، ساری ئیبراهیم، عەگید کارزان و ئاتاکان ماهیردا هەموو شەهیدانی ئاب بە رێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ بەدەستهێنان و هێنانەدی ئامانجەکانیان و بە زیندوویی راگرتنی بیرەوەری و یادی ئەوان دووبارەدەکەینەوە".

هـ . ب