پەکەکە سپاسی سەندیکا نێونەتەوەییەکانی کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە سپاسی ئەو سەندیکایانەی کرد کە لە کۆبوونەوەی تۆڕی تێکۆشان و پشتیوانی سەندیکایی نێونەتەوەییدا بڵاوکراوەیەکیان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واژۆ کردووە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، "ئەو چالاکیانەی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر ئاستی جیهانیدا لەم ماوەیەی رابردوو ساز دەکرێن، ئەو بانگەوازانەی لەو چوارچێوەدا دەکرێن، ئێمە زۆر بەنرخیان دەبینین. هەربۆیە سپاسی ئەو سەندیکایانە دەکەین کە لە کۆبوونەوەی تۆڕی تێکۆشان و پشتیوانی سەندیکایی نێونەتەوەییدا لە ١٠-١١-١٢ی ئەیلول لە شاری سائۆ کۆسێ دۆس کامپۆس سازکرا، بڵاوکراوەیەکیان لەبارەی پشتیوانی لە گەلی کورد و ئازادی رێبەر ئاپۆ واژۆ کرد.

بەتایبەتی بزوتنەوەی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی بەرازیل، کە ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ کۆکردنەوەی شۆڕشگێڕییە و بۆ ئەو بانگەوازە بووە هۆکار و نێوەندگیر، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم دۆستانمان دەکەین کە رەنجیان کێشا و پێزانین خۆمانیان بۆ دەردەبڕین".

لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە، "بەم بۆنەوە جارێکی دیکە ئاشکرابوو کە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژن-ی رێبەر ئاپۆ بەجیهانی بووە، هەموو رۆژێک زیاتر خاوەنداری لێدەکرێت". راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە: "بۆ ئەوەی هیوا و داواکاری تێکۆشان کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ و پرۆژەکەی کە شۆڕشگێڕی بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت سنوردار بکەن، گۆشەگیری رەهایان بەسەردا سەپاندووە. هەربۆیە ئەوە خرایەڕوو کە ئەم گۆشەگیریە بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵ کردن نییە.

بۆ کۆتاییهێنان بەم گۆشەگیرییە رەهایە کە جێگەی خۆی لەناو پێوانە نێونەتەوەییەکان، ئەخلاق، بەها و یاساکاندا نابێتەوە، وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد ئێمە لە تێکۆشانێکی گەورەی کۆمەڵایەتیداین. بەم تێکۆشانەمانەوە، ئێمە پاڵپشتی سەندیکای کرێکاران لە سان پائۆلۆ زۆر بە گرنگ دەبینین، کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر سیاسەتی گۆشەگیر و بێدەنگکردنی گەلی کورد و تەواوی مرۆڤایەتی وەستانەوە. هیوادارین بانگەوازی بەو جۆرە لەپێناو تێکۆشاندا زیاتر بن.

هەروەها دەمانەوێت پیرۆزبایی لەو دۆستانە بکەین کە لە ناساندنی پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆدا لە زۆر وڵاتی جیهان کۆبوونەوە و کۆنسێرتی پشتیوانی ساز دەکەن. لەم دواییەشدا گەنجان چالاکییان بۆ رێبەرایەتی ئەنجامدا، لە شارەکانی میلانۆ، برێسیکا، ئالێسندریا، سالێرنۆ، ناپۆلی، رۆما و پیسسا بە بەشداری سەدان کەس بۆ ناساندنی پاڕادیگمای رێبەر سمینار سازکرا، کۆنسێرتی هیواکان بە بەشداری هەزاران کەس سازکرا. سپاسی ئەو دۆستانەمان دەکەین کە ئەو چالاکییەیان سازکرد.

پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ بە جیهانی بووە، سەرەتا لەناو گەلەکەمان و هەروەها لە تەواوی جیهان بە جۆش و خرۆشی گەورە و داوای تێکۆشانەوە پێشوازی لێدەکرێت. هەرگیز هیوای خۆمان لەدەست نادەین، کە تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەوە بەردەوام بێت. لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە بە گەلەکەمان و دۆستانمان رادەگەیەنین، کە لە تێکۆشاندا لەگەڵ ئەوانین و بە رێز و خۆشەویستیەوە سڵاویان ئاراستە دەکەین".

هـ . ب