پەکەکە: یەک بە یەک حساب لە کردەوەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەپرسین

پەکەکە رایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا جارێکی دیکە لەسەر تاوانگیراوە و وتی، " دەیەوێت ئەنجامەکانی بومەلەرزە بکاتە بیانوو بۆ شەڕ و بە راگەیاندنی دۆخی نائاسایی تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە.

راگەیەندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد، کە لە ٢٤ ساڵەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتداین، کە 'ڕۆژی قڕکردنی کوردە'، کارەساتی دووەمی گەورە بەسەرماندا هاتووە و ئێمەی هەژاند. بەرەبەیانی ٦ی شوبات شوباتدا بومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا کە کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، لەم بوومەلەرزە گەورەیەدا کە دەتوانین بە کارەساتی سەدە ناوی ببەین، لە دەیان شار و شارۆچکە، لە هەزاران گوند، زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، هەزاران باڵەخانە وێران بوون، بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، سەدان هەزار کەس بریندار بوون و ئەم کارەساتە کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس دروست کرد. ئەمە ئاماری پێنجەمین رۆژی کارەساتەکەیە. ئاماری بومەلەرزەکە کە لە دۆخی سەختی زستانداین، زۆر گەورەترە.

هاوخەمی ئەو کەسانەین کە بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەریان دروست کردووە

ئاشکرایە کە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە لە شاری مەرەش روویدا زیانێکی زۆر بە گەلی کورد و گەلانی تورکیا و سوریا کەوت. وەک گەلی کورد، وەک گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، زیانەکانمان زۆر قورسن، ئازارەکانمان زۆر گەورەن. هاوبەشی خۆمان بۆ ئازاری هەموو ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە نیشان دەدەین. خوای گەورە ڕەحم بەو کەسانە بکات کە لەم کارەساتە گەورەیەدا گیانیان لەدەستدا. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە، هاوخەمی خۆمان بۆ گەلەکەمان، بۆ گەلی تورکیا و سوریا، بۆ مرۆڤایەتی دەرببڕن. لە دڵەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە سەفەربەر بوون و هاوکار بوون بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم کارەساتە گەورەیە و کەمکردنەوەی ئەم ئازارە و ساڕێژکردنی برینەکان. ئێمە پێمان وایە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئەم ئازارە دەوەستێتەوە و سەردەکەوێت.

دەوڵەت و دەسەڵات کە کۆمەڵگا هەڵدەخەڵەتێنێت، بکوژە

بێ گومان بومەلەرزە کارەساتێکی سروشتییە کە لە ژێر زەویدا ڕوودەدات. دۆخی سەر زەوی تا چ رادەیەک کاریگەری لەسەر ئەمە هەیە تا ئێستا بە باشی نازانرێت. بەڵام مرۆڤایەتی باش دەزانێت کام ناوچە ناوچەی بوومەلەرزەن. دەزانرێت کە هێڵی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە شاری مەرەش بوو ناوچەیەکی گرنگی بوومەلەرزە. جگە لەوەش پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەبەرامبەر بومەلەرزەکە گونجاو نەبوون، هیچ ڕێوشوێنێکی جددی بەرامبەر بومەلەرزەکە نەگیراوەتەبەر و ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوانە بووە کە لە کاتی بومەلەرزەکەدا ڕوویانداوە. بە ڕوونی دەبینرێت ساڵانێکە دەیان ملیار دۆلار لەنێو کۆمەڵگادا کۆکراوەتەوە کە دەگوترێت بۆ رووداوی بوومەلەرزەیە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە بەکارنەهێنراوە، پێشکەش بە لایەنگرانی ئاکەپە-مەهەپە کراوە و کۆتایی بەو پارەیە هێنراوە. هەر بۆیە بومەلەرزە ناکوژێت، نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و کەمتەرخەمی دەکوژێت، دەوڵەت و دەسەڵات کە بە فێڵ و درۆ کۆمەڵگا فریو دەدات بکوژەکەیە.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری سەرەکیە

بۆ ئێستا با بڵێین 'بومەلەرزە کارەساتێکی سروشتییە'. بەڵام بەڕێوەبەری ئاکەپە-مەهەپە کە دەڵێت 'من ڕێوشوێن لە دژی بوومەلەرزەکە دەگرمەبەر'، بە ڕوونی هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر. لەڕاستیدا بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات راستی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە-مەهەپەی خستووەتەڕوو، دەمامکی ئاکەپە و مەهەپەی خستووەتە خوارەوە. ئەو ڕاستییەی کە ئاشکرا بووە بەم شێوەیەیە: یەکەم: بەڕیوەبەری ئاکەپە-مەهەپە هیچ ڕێوشوێنێکی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە نەگرتەبەر، و ئەو پارەیەی لە خەڵکی وەرگرتووە پێشکەشی کەسوکاریانیان کردووە. دووەم: ئەو دامودەزگایانەی کە گوایە بەڕێوەبەری ئاکەپە-مەهەپە بۆ کارەساتەکانی ئەم جۆرە دایانمەزراندوون، نەیانتوانیوە ئەرکیان جێبەجێ بکەن، بۆیە نەیانتوانیەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو وێرانکارییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە بنێن. بە واتایەکی دیکە بەڕێوەبەری ئاکەپە-مەهەپە دوای بوومەلەرزەکە هەڵمەتی هاوکاری و رزگارکردنی بە  کە جێگەی ڕەزامەندی بێت ئەنجام نەداوە و کۆمەڵگاکەیان بە تەنیا جێهێشتووە. بەم دوو هۆکارهەوە بەڕپرسیاری سەرەکی زیانەکان و مردن بەڕێوەبەری ئاکەپە – مەهەپەیە. سێیەم: ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپە بە راگەیاندنی 'باری نائاسایی' هەوڵی سیاسیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات و لەسەر ئەو بنەمایە تەمەنی حکومەتەکەی درێژ بکاتەوە.

رێکخراوەکانی مەدەنی لەجیاتی ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکەن، پێویستە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن

ئەگەر زۆریش نەبێت، بەڵام ئەو هاوکاری و پشتگیریەکی کە گەلەکەمان پێشکەشی کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە. بە تایبەتی دوای شۆکی سەرەتا، لە ئاستی سەفەربەریدا پشتگیرەکی گرنگ کراوە. ئەو دۆخە نائاساییەی کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رایگەیاند، ناتوانێت رێگری لەم هاوکاریە بگرێت. بەڵام پێویستە لەم رووەوە هۆشیار بن: راست نییە کە کۆمەڵگا ژیان و چارەنووسی خۆی رادەستی دەوڵەتی بکات. دوای کارەساتەکە چاوەڕێی دەوڵەت بکرێت، هەنگاوە راستەکە ئەوەیە کە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. بەڕێوەبەری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەگوێرەی دەوڵەتبوون جووڵایەوە و ئەو پارەیەی بۆ بومەلەرزە کۆکرایەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێنا. پێویستە راستی دەوڵەت و دەسەڵات ئیدی لەلایەن هەموو گەلانەوە بزانرێت. رێکخراوەکانی مەدەنی لەجیاتی ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکەن، پێویستە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن

تەڤگەری ئازادیمان لەسەرەتای کارەساتەدا بانگەوازی لە گەلەکەمان، گەلان و مرۆڤایەتی کرد کە پشتگیری بکەن؛ لەسەر بناغەی هەنگاوی ' پشتگیری کۆمەڵگا' داوای لە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان لە باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە پشتگیری لە باکور و رۆژئاوا بکەن. بە تێگەیشتنی ' من هیچ هیچ هیوایەکم بە دەوڵەت نییە' شۆڕشگێران و هێزە وڵاتپارێزەکان لە ئاستی سەفەربەریدا روویان لە کاری رزگارکردن و هەڵدانەوەی باڵەخانە رووخاوەکان کرد. لەسەر ئەو بنا‌غەیەی کە ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن من مرۆڤم، پێویستە دەرفەتەکانی خۆیان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە بەکار بهێنن. بۆ ئەوەی ئازاری زیانلێکەوتووان زیاتر نەبێت، بانگەوازی لە هێزە شۆڕشگێرەکان کرا کە تاوەکو هێرشیان نەکرێتە سەر، هێرش ئەنجام نەدەن. بێگۆمان ئەم هەڵوێستەی تەڤگەرەکەمان بەردەوامە. بۆ ئەوەی ئازارەکانی بومەلەرزەکە سووک ببن و برینەکان سارێژ ببن، ئەم هەڵوێستەی ئێمە بەردەوامە.

گەلانی تورکیا حساب لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەپرسن

ئاشکرایە کە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی لەسەر تاوان گرتووە. دیار بووە کە باجیان لە گەل وەرگرتووە، ئەو پارەیەی کە لە گەل وەرگیراوە، پێشکەشی لایەنگرانیان کراوە و لەدژی گەلی کورد لە شەڕدا بەکارهێنراوە. ئێستاش دەیەوێت بومەلەرزەکە بکاتە بیانویەکی سیاسی و بە راگەیاندنی دۆخی نائاسایی تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. بێگۆمان سەرەتا سەرەتا گەلی کورد و گەلانی تورکیا، هێزە دیموکرات – شۆڕشگێرەکان پێویستە رێگە نەدەن کە فاشیمزی ئاکەپە و مەهەپە لەنێو ئەم ئازارەدا ئەوان بخنکێنێت. هەموو حسابی کردەوەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەپرسین. پێویستە رێگە نەدرێت کە بە بیانوی بومەلەرزە هەڵبژاردن دوابخات و پێویستە ئەم فاشیزمە لەناوببرێت.

ئاشکرایە کە سارێژکردنی برینی گەورەی بومەلەرزەکە و دۆخی زستان و هەوڵدان بۆ سووککرانی ئازارەکانی بومەلەرزەکە ماوەیەکی زۆری دەوێت. نەک تەنیا لە قۆناغی هەڵگرتنی باڵەخانە رووخاوەکاندا، بەڵکو لە قۆناغی تێپەڕاندنی زیانی گەورەی بومەلەرزەشدا پێویستە گەلەکەمان بە بەهێزی پشتگیری بکات و سەفەربەر بێت. پارتەکەی، ماڵەکەی، کەلەپەلەکەی پێویستە لەگەڵ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دابەش بکات. مەرجی گەلبوون، مەرجی کۆمەڵایەتیبوون ئەمەیە. ئێمە لەم بڕوایەداین کە گەلەکەمان هەموو کاتێک لە پشتگیریکردن بەردەوام دەبێت و لەنێو هەڵوێستی هاوکاریکردندا دەبێت.

دەگۆترێت؛ 'لە هەموو شەڕێکدا خێرێک هەیە؛، هیوادارین کە کارەساتی بومەلەرزەکە دەبێتە مایەی ئازادی. تەڤگەرەکەمان لە بەرامبەر ئەنجامەکانی بومەلەرزەکەی وان لەنێو تێکۆشاندا بوو . دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد. هیوادارین کە لە بەرامبەر ئەنجامەکانی ئەم بومەلەرزەیەش لەنێو تێکۆشاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لەسەر بناغەی ئازادی رێبەر ئاپ، ئازادی کوردستان و دیموکراتکردنی تورکیا مسۆگەر دەکات.  بەم شێوەیە ئێمە وەک تەڤگەری و گەل، ئازاری قورمان سووک دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە هاوخەمی خۆمان بۆ ئەم ئازارە گەورەیە دەردەبڕین، بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە بە بەهێزی پشتگیری بکەن و زیاتر هاوکاری پێشکەش بکەن."

ف.ق