پەکەکە: ئێمە گوێ بە ئاستەنگیەکان نادەین، گۆڕەپانی نەورۆز پڕدەکەن

پەکەکە: گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات گوێ بە ئاستەنگیەکان نەدەن، گۆڕەپانی نەورۆز پڕبکەن وهەڵمەتی ' کاتی ئازادیە' کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، لە نەورزۆدا بگەێنینە ئاستێکی بەرز.

کۆمیتەی بەڕیوەبەری پەکەکە بە بۆنەی نەورۆز ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە.

پەکەکە، تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد و هێزە دیمەکراتیکە شۆرشگێڕەکان لە نەورۆزێکی نوێدان. ئێمە نەورۆز بە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ، بە پیشەنگایەتی بەرخۆدانی' کاتی ئازادیە' پێشوازیی لێدەکەین کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. لە ناو تینی ٨ی ئادار شۆڕشی ئازادی ژنان پیرۆز دەکەین کە لە کوردستان بەرەوپیش چوو و بە جیهاندا بڵاو بوویەوە.

لە سەر ئەم بنگەیە، ئێمە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ کە گەریلاکانی ئازادی ئافڕاندیان وسڵاو دەنێرین بۆ جۆشی ٨ی ئادار. جەژنی ئازادی نەورۆز سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاورێیان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین. لە شەخسی  شەهیدانی مەزنی نەورۆز مەزلووم دۆغاندا شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. لە نەورۆزی نوێدا بۆ هەرکەسێک کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان دەکات سڵاو دەنێرین.

' لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە دەخوازین بە هەر شیوەیەک ئازاد ببین'

وەک دەزانرێت نەورۆز یەکیک لە جەژنە هەرە کۆنەکانی کانی ئازادی گەلانە. هزری نەورۆز لە هەبوونی گەلی کورد بەردەوامی داواکاری ئازادی خاوەن شوێنێکی دیاریکراوە. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە نەورۆزی ١٩٧٣دا بناغەی پەکەکەی دانا و ئەو هزری ئازادی سەرلەنوێ ئافڕاندەوە. هاورێ مەزلووم دۆغان لە نەورۆزی ١٩٨٢دا قڕکردنی دەوڵەتی تورکی فاشیستی تێکشکاند و بەرخۆدانی کاوەی سەردەمی ئافڕاند. لە سەر بناغەی ئەوان و بە فەرماندەیی قارەمانی نەتەوەیی ئێمە مەعسووم کۆرکمازدا هێزەکانی گەریلا ڕاستی نەورۆزیان ئافڕاند.

ئیستا لە سالیادی ٤٨هەمی ئەم دەستپێکە مێژوویەداین. ئێمە دەکەوینە ٤٠هەمین سالی بەرخۆدانی کاوەی سەردەم. ئەوەی کە ئێمە وەک تەڤگەر و گەل لە ٣٩دا  کردووە، ئاوێنەی خەباتی ساڵی ٤٠هەمی بەرخۆدان دەبێت. وەک پارتی، گەل، هێزی ژن، گەنج، گەل و هێزی دیموکراتیک لە دەوری بەرخۆدانی  ئیمڕالی مرۆڤی ئازاد ڕێبەر ئاپۆ کۆبووینەتەوە، لە سالی ٤٠هەمی بەرخۆداندا ئێمە دەخوازین گۆشەگیری لە ئیمڕالی بشکێنین، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێنینەوە، لە هەموو مەیدانەکاندا کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک بهێنین، لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ ،ئازادی مسۆگەر بکەین. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە تێگەییشتینە، بەڕێکخستن کراوین، ئامادەین، پێداگرین و بە سەرکەوتن مسۆگەر دەبیت.

ئاشکرایە کە ئێمە بە بەرخۆدان و سەرکەوتنی مەزنی گارێ مێژووی گەریلای قارەمانی ئێمە دەستی بە نەورۆزێکی نوێ کرد. هەربۆیە نەورۆزی ٢٠٢١ ئەو نەورۆزەی کە بە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ پیشوازی لێدەکرێت. ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ مۆرکی خۆی لە هەر چالاکییەک دەدات. ئاشکرایە کە گەریلا قارەمانەکانی ئێمە لە دژی دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپەی قڕکەر، بە ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتنی گارێ شەڕ دەکەن و بە مسۆگەری سەردەکەون.  لە سەر ئەم بنگەیە ئێمە جارێکی تر سەرکەوتنی گارێی گەریلا قارەمانەکانمان  و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆیان.

' ئێمە داوا لە ژنان و هەمووان دەکەین کە گۆڕەپانی نەورۆز پڕبکەن'

هەروەها ئاشکرایە کە پیرۆزبایی نەورۆز لەگەل ٨ی ئاداردا بووەتە یەک. بێگوومان ئەمە راستە و بەواتایە. بەم شێوەیە، ڕاستی ئازادی نەورۆز لە هێڵی ئازادی ژنانەوە دێت.  چروسکی ئازادی ژنان بە بلێسەی ئاگری ئازادی نەورۆز دەگاتە سەرکەوتن. کورد بە پیشەنگایەتی ژنان بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت. ژنان بە هزر و جۆشی ٨ی ئادار و نەورۆز ژیان دەکەن، بەم شێوەیە مەیدانەکان پڕدەکەن و دەبنە پێشەنگی ئازادی. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە جارێکی تر سڵاو دەنێرین بۆ شۆرشی ئازادی ژنان و داوا لە ژنان دەکەین کە بە ئاگری ئازادی  نەورۆز بەروە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بچن.

' پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی رۆژئاوا و شەنگال دەکەین'


لە کاتێکدا کە ئێمە؛ تەڤگەر و گەل پێشوازی لە نەورۆز دەکەین، دوژمنی کوردان بەتایبەتی لە شەنگال و ڕۆژئاوا بە دوای پیلان و گێرەشێوێنیدایە. لەلایەک هەوڵی پێوەندی و ڕێکەوتنی نوێ دەدات، لەلایەیەکی ترەوە گوشاری سەربازی و هەڕەشە دەکات. بە شێوەیە، پێیان وایە کە گەلی ئێمە لە هەڕەشە و کۆمەڵکووژیی داعش نەترسیان، لەوان بترسن! گەلی شەنگال و ڕۆژئاوا بە بەرخۆدانی خۆیان نیشانیاندا کە ئەم شتە ڕوونادات و هەموو پلانەکان تێک بشکێت. ئێمە جارێکی تر سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی گەلی شەنگال و ڕۆژئاوا کە لەسەر بنگەی خۆسەری دیموکراتیک بەڕێوە دەچێت. نەورۆزیان پیرۆز دەکەین. با بزانن کە تەڤگەری ئێمە و گەل هەتاکوو دوایی پاڵپشتیان دەبن.

' ئێمە تێکۆشانی شۆڕش یەکێتی لە سەرهێڵی سەرکەوتن بەرەو پیشی دەبەین'

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە لە گارێ گورزی کوشەندەیان بەرکەوت،  لە باکووری کوردستان وتورکیا بۆ خنکاندنی گەلان و بێدەنگ کردنی سیاسەتی دیموکراتیک، تیرۆری فاشیستیی و قڕکەری خۆیان دەوام دەکەن. قڕکردن لە کوردستان فەرز دەکات، لە دژی گەلانی تورکیا گووشارێکی فاشیستی و تیرۆر بەڕێوە دەبات. لە دژی هێرشبەری فاشیزمی قڕکەر بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان  گەلی ئێمە بە قارەمانی بەرخۆدان دەکەن و هەوڵ دەدەن هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە ' سەربخەن. ئاشکرایە کە ئەم بەرخۆدانە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا بڵاو بێتەوە و بیگەێنینە ئاستێکی هەرە بەرز. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە نەورۆز لە گەلەکەمان، لە گەلی تورکیا، دۆستانی هەبەدەهە پیرۆز دەکەین و داوایان لێدەکەین کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە  تێکۆشانی خۆیان لە هێڵی سەرکەوتندا درێژە بدەن.

لە پیش چاوە کە تیکۆشانی ئازادی گەلەکەمان و هێزی گەریلای قارەمان لە سنوورەکانی کوردستان تێپەریوە و بە ڕۆژهەڵاتی ناوین و چوار گۆشەی جیهان بڵاو بووەتەوە. لە هەرێمەکە و لە هەر شوێنێکی جیهان  هێزی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ و بن دەست، لە دژی هاوکاری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزەوە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی ئێمە دەکەن. تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان وەک تێکۆشانی ئازادی خۆیان دەبینن. بە بۆنەی جەژنی نەورۆز ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئەوان، داوا لە بندەستان و هێزە دیموکراتیکە شۆرشگێڕەکان دەکەین کە بە گەلی ئێمە و تەڤگەری ئازادی ئێمە پێوەندییەکی بەهێز درووست بکەن، پشتیوانی بکەن و لەدژی فاشیزم، تێکۆشانی هاوبەش ئەنجام بدەن.

' ئێمە هووشداری دەدەینە ئەو هێزانەی کە پشتیوانی لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەن'

لەم کاتەدا کە ئێمە ؛ تەڤگەر و گەلەکەمان لە پێشوازی نەورۆزێکی نوێ داین، دەبینین کە لە وڵاتی ئێمە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕی جیهانی سێهەم بەردەوامە و ئاڵۆگۆڕی سیاسی نوێ لە ئارادایە.دیارە کە هەندیک دەورووبەری بەرژەوەندی خوازی سەردەست، زۆرتر پشتگیری بدەدەنە بەرێوەبەری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە  کە دوژمنی کوردانن ، زۆرتر دەبنە شەریکی کۆمەڵکووژیی کوردان. بە بۆنەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری هەرزان، زۆرتر هێرش دەکەنە سەر تەڤگەری ئازادی و گەلەکەمان و پشتگیری لە کۆمەڵکووژیی ئاکەپە و مەهەپە دەکەن. بۆ ئەوان وایە کە بەم شێوەیە بەرژەوەندی باشتریان دەست بکەوێت، بەڵام خۆیان دەخڵەتێنن. بە بۆنەی نەورۆزەوە جارێکی تر ئێمە هۆشدارییان پێدەدەین. دەبیت بزانن کە بە پشتگیری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، بە شەریک بوون لە قڕکردنی کورداندا ئیتر ناتوانن شتێک بەدەست بهێنن. ئێمە بانگ لەو هێزانە دەکەین حورمەت بۆ  ئیرادە و داخوازی گەلی ئێمە دابنێن کە لە نەورۆزدا خۆی نیشان دەدات.

' پیرۆزبایی نەورۆز بگەێنینە ئاستێکی هەرە بەرز'

هێزی فاشیستی قرکەر، ئەربابە ئیمپریالیستەکانیان و نۆکەرەکانیان هەرچەندە هێرش دەکەن با بیکەن ئەوان ناتوانن تێکۆشانی ئازادی گەلی ئێمە ئاستەنگ بکەن، تێکۆشانی ئێمە لە نەورۆزدا بگەیتە ئاستێکی هەرە بەرز. گەلی ئێمە و دۆستەکانمان کە کوردستان و دەرەوەی وڵات گوێ بە هیچ ئاستەنگیەک نەدەن، گۆڕەپانی نەورۆز پڕبکەن و هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، لە نەورۆزدا بگەێننە ئاستێکی بەرز. بە بیر و باوەڕی نەورۆز جارێکی تر لە هەرکەسێک کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات پیرۆز دەکەین،  لەسەرەتادا بانگ لە ژنان ، گەنجان و تەواوی گەل و هەموو دۆستەکانمان دەکەین کە لەهەر شوێنێک بڕژێنە مەیدانەکانی نەورۆز، جەزنی ئازادی نەورۆز بە رۆحی گارێ و ٨ی ئادار  پیرۆز بکەن."

ک-ش