پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیدر چەندین کەسی دەستگیرکرد

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد و پۆلیسەکانیان لە ئیدر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

دوای ئەوەى دوێنێ سێشەممە پۆلیسی تورک لە مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢٩ کەسی دەستگیرکرد، ئەمڕۆش لە ناوەندی شاری  ئیدر هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسی دەسگیرکرد.

تا ئێستا ناوی چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرابوون، کە بریتین لە: یاشار تۆرزلوک، خەلیل سانان، محەمەد کایا و یاشار ئیمداد.

دوێنێ ٦ی تەممووز لە مێردین ٢٩ کەس لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە دەستیگرکران، کە یەکێکیان دایکی ئاشتی بوو.

هەروەها پۆلیسی دەوڵەتى تورک رۆژی ٣ی تەممووز لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٢٣ی کەسی دەستگیرکرد.

ژ.ت