پۆلیسی کەرکوک ٢ خۆپیشاندەری کوردیان کوشت
پۆلیسی کەرکوک بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو گەنجە کوردانە کرد کە ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی گرتنی ڕێگەی کەرکوک-هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. پۆلیس ٢ گەنجی کوردی کوشت و گەنجێکی بریندار کرد.
پۆلیسی کەرکوک بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو گەنجە کوردانە کرد کە ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی گرتنی ڕێگەی کەرکوک-هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. پۆلیس ٢ گەنجی کوردی کوشت و گەنجێکی بریندار کرد.
کوردەکانی گەڕەکی ڕەحیماوای کەرکوک، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گرتنی ڕێگەی کەرکوک-هەولێر هاتنە گۆڕەپانەکان. گەنجەکان ڕێگەی بازاڕی ڕەحیماوایان بە درێژایی ٢ میل لە هاتوچۆکردن داخست، ویستیان چالاکییەکە ببنە بەردەم ژووری ئۆپەراسیۆنەکان ڕابوەستێنن و ڕێگەی هاوتوچۆ بکەنەوە.
پۆلیسی کەرکوک لەبەردەم ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی کورد کرد. پۆلیس ٢ گەنجی کوردی کوشت و خۆپیشاندەرێکی تری بریندار کرد.