پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی ژنان
پۆلیسی تورک لە نسێبینی مێردین رێگەی لە چالاکی ژنان گرت کە لە بەرانبەر توندوتیژی و دەستدرێژی ئەنجامدیاندابوو.
پۆلیسی تورک لە نسێبینی مێردین رێگەی لە چالاکی ژنان گرت کە لە بەرانبەر توندوتیژی و دەستدرێژی ئەنجامدیاندابوو.
ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنان شاهمارانی مێردین بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و لە شارەکە دەستدرێژی و توندوتیژی سەر ژنان زیادی کردووە، کۆبونەوە. کاتێک ژنان لەبەردەم نوێنەرایەتی کەسک کۆبوونەوە، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆدران.
ژنان رایانگەیاند، ئەوان رێگریەکان لەبەرانبەر شەرمەزارکردنی دەستدرێژی و توندوتیژی قبوڵ ناکەن و پۆلیسی تورکیش هەڕەشەی لێدان و هێرشکردنیان کرد.
ژنان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان پۆلیسی تورک شەرمەزار دەکەن و بە هیچ شێوەیەک هێرشی سەر ژنان و توندوتیژی و دەستدرێژی قبوڵ ناکەن. ئەوەی کە ئێستاش ئەنجام دەدرێت هێرشکردنە بۆ سەر ژنان."
ژنان بە چەپڵەلیدان و هەلهەلەلیدان چوونە ناو باڵەخانەی سەندیکای کەسک.
ف.ق