پۆلیسی تورک لە نسێبین ١١ کەسی دەستگیرکرد
پۆلیس لە ناوچەى نسێبینی مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە لانیکەمەوە ١١ کەسی دەستگیرکرد، کە یەکێکیان دایکی ئاشتییە.
پۆلیس لە ناوچەى نسێبینی مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە لانیکەمەوە ١١ کەسی دەستگیرکرد، کە یەکێکیان دایکی ئاشتییە.
پۆلیسی دەوڵەتى تورک ئەم بەیانییە لە نسێبین هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و چوونە ناو ماڵەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەڵکوتانە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە بارەی سەردەمی قەدەغەى هاتوچۆ لە ساڵانی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ .
ناوی چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: حەیات ئاکباش، بیلمەز ئاری، دایکی ئاشتی سەیران ئۆنوشدو و شەهریبان دەمیر، سدیقە ئیلهان. دەستگیرکردنی شەهریبان دەمیر لە کاتێکدایە، ماوەیەکی کەمە منداڵی بووە و پێویستی بە پشوو و چاودێرییە.
ژ.ت