پنار ساکیک تەکین: لە کوردستان ڕێگە بە قەیوم نادەین

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد، پنار ساکیک تەکین ڕایگەیاند لە کوردستان ڕێگە بە قەیوم نادەن و گوتی: "تا ئێستا دانمان بە قەیومدا نەناوە، وە لەمەودواش دانیان پێدا نانێین".

ڕێگە بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە نادرێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد پنار ساکیک تەکین ڕایگەیاند قەیوم کودەتایە و گەلی کورد ڕێگە بەمە نادات، هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە لەڕێگەی قەیومەکانەوە شەڕی تایبەت لە کوردستان ئەنجام دەدات، دووپاتی کردەوە هەوڵی دەستبەسەراگرتن پێشتر لە وان بە بەرخۆدانی گەل شکستی هێنا، دیسانەوە لە جولەمێرگ سەبری گەلی کورد تاقی دەکەنەوە، بەڵام گەلی کورد لە هەموو جێیەک خاوەندار لە ئیرادەی دەکات، گوتی: "نابێت کودەتا دژی ئیرادەی گەلی کورد ئەنجام بدرێت. ئێمە بە زانیاری و بەڵگە بینیمان قەیوم لە کوردستان چیان کرد، چۆن گەلیان تاڵان کرد، لە شارەوانییەکان چۆن گەندەڵییان کرد. ملیۆنان لیرە قەرزیان جێهێشت و چوون. وەک بڵێی تێرنەبوون و دەیانەوێت دیسان قەیوم دانێنەوە".

سەرەڕای هەموو فشارەکان گەل دەم پارتی هەڵبژارد

تەکین ئاماژەی بەوە کرد دەبێت یاسا بە دادگاییکردنی قەیومەکان دەست بە کاری بکات، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتن و تاڵان و فشار و گرتن و هێرش و سیاسەتی قەیوم گەل دیسانەوە دەم پارتی هەڵبژارد، گوتی: "گەل پیشانیدان قەیومیان ناوێت. لەگەڵ هەموو ڕێ و ڕێبازەکان دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلێک کە تۆی ناوێت، فاشیزمە".

دان بە قەیومدا نانێین

تەکین ڕایگەیاند تێکۆشان دژی قەیوم مەزنتر دەکەن و ڕێگە نادەن بە مانەوەی قەیوم لە کوردستان، تیشکی خستەسەر ئێشکگری شارەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گوتی: " سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین. ڕێگە نادەین دەستبگرن بەسەر شارەوانیەکانی گەلدا. لە جولەمێرگ قەیوم دانرا و هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکرا، بەڵام ئەندامانی مەجلیسەکەمان کۆبوونەوە و لە نێو خۆیاندا جێگری هاوسەرۆکی شارەوانییان هەڵبژارد. هەروەها ئەمە یەکەم هەنگاوی دان پیا نەنانی قەیومە. ڕەگە بە پراکتیک قەیومیان دانابێت، بەڵام ئێمە لە هەموو جێگەیەک خاوەنداری لە ئیرادەمان دەکەین. هیوادارین قەیوم لە شارەوانیەکانی ترمان دانەنرێن، بەڵام ئەگەر دابنرێت هەرگیز دانیان پێدا نانێین. تا ئێستا دانمان بە قەیومدا نەناوە، وە لەمەودواش دانیان پێدا نانێین. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بەم هەستیارییەوە هەنگاو بنێن. لە هەر جێیەک بین، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین".