پێنج دەستگیرکراوی شێلادزێ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن تاوەکو مردن کرد
پێنج لە دەستگیرکراوانی شیلادزێ كە بڕیاربوو دوای جەژنی قوربان ئازادبكرێن، مانگرتنیان تاوەکو مردن ڕاگەیاند و بەوتەی پارێزەرەكەیان، بەهۆی دەستێوەردانی حزبەوە ئازاد ناكرێن.
پێنج لە دەستگیرکراوانی شیلادزێ كە بڕیاربوو دوای جەژنی قوربان ئازادبكرێن، مانگرتنیان تاوەکو مردن ڕاگەیاند و بەوتەی پارێزەرەكەیان، بەهۆی دەستێوەردانی حزبەوە ئازاد ناكرێن.
ھەریەک لە یوسف شەریف و مەحمود ناجی و کۆڤان تاریق جوبرائیل و ئەمجەد یوسف و نێچیرڤان حاجی نزیکەی دوو ساڵە دەستگیرکراون، هەرچەندە بە پێی بڕیاری دادگا دەبوایە دوای جەژن ئازاد بكرانایە، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراون.
بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند، ئەو پێنج دەستگیرکراوەی شیلادزێ بڕیاربو پێش جەژن ئازاد بکرێن، بەڵام بەھۆی دەستوەردانی حیزبییەوە ئازادکردنەکە ڕاگیراوە.
بە وتەی ئەو پارێزەرە، لە کاردانەوەی ئازادنەکردنیان ئەو پێنج دەستگیرکراوە مانگرتنی تا مردنیان راگەیاندوە و ھیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.
پارێزەری گیراوانی بادینان رایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە تیمی پارێزەران و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و دەستەی مافی مرۆڤ داوایانکردووە، کە ھۆکاری ڕاگیرانی ئەو گیراوانەی شیلادزێیان بۆ ڕوونبکەنەوە، بەڵام وەک پێویست وەڵامیان نەداونەتەوە.
ف.ق