پێنجوێنی: دەبێت نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان

حەمە ئەمین پێنجوێنی دۆستی دێرینی ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت: لە ئەگەری دەستبردن بۆ ژیانی ئۆجالان گەلی کورد تورکیا لێکهەڵدەوەشێنیت.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاستەمەداری گەلی کورد و دۆستی دێرنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە لە تورکیا لەسەر ژیان و تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد بڵاو دەکرێنەوە بۆئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد و  بانگەوازی لە ڕای گشتی و گەلی کورد و دۆستەکانی کرد، کە بڕژێنە سەر شەقامەکان فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی بە زووترین کات دیدار لەگەڵ رێبەر ئۆجالان بکرێت.

ناوبراو دەربارەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە وتی: دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی گارە تێكچوو و شکستێکی گەورە بوو بۆیان، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی ناوخۆی تورکیا ئاڵۆز بێت کاریگەری لە تەواوی ساحەی سیاسی تورکیا کرد، ئەگەر هەیە تورکیا لە تۆڵەی ئەو شكستە دەستی بۆ ژیانی ڕێبەری گەلی کورد بردبێت، بۆیە دەبێت ئێمە دڵنیا ببینەوە لە ژیان و تەندروستی ڕێىەری گەلی کورد.

هەروەها ناوبراو وتیشی، ئەو وڵاتانەی خۆیان بە دۆستی گەلی کورد دەزانن وەک فەرنسا، ئەمریکا و ڕوسیا فشار بکەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بە زووترین کات دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ساز بکرێت و گۆشگیری لەسەری هەڵبگیرێت و پارێزەران بتوانن  هەفتانە سەردانی بکەن.

پێنجوێنی  وتیشی: چەن ڕۆژی داهاتوو نەوەرۆزمان لە پێشە  لە هەموو گۆرەپانەکان بە تایبەتیش باکوری کوردستان و تورکیا دەبێت نەورۆز بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان هەموو فشارەکان لەسەر تورکیا چڕ بکەینەوە تا نەورۆز ببێتە نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان.

لە کۆتای قسەکانیدا ئەو دۆستەی ڕێبەری ئۆجالان وتی: ئەگەر تورکیا هەڵەیەکی وا بکات دەست بۆ ژیانی ڕێبەر ئۆجالان ببات ئەوە تورکیا تێک دەچیت، گەلی کورد بە هێچ شێوەیەک ئەوەی بۆ قەبووڵ ناکرێت و شەقامی کوردی لەوکاتدا بە‌هیچ هێزێک کۆنترۆڵ ناکرێت و هەموو تورکیا دەهەژێنێت.

ژ.ت