پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز چوونە سەردانی گوندی بانای گەمارۆدراو

پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز و شاندێکی یاوەریان چوونە سەردانی گوندی بانا کە نزیکەی دوو مانگە لەژێر گەمارۆی سەربازیدایە.

پارێزگای شەرناخ و ٥ هەرێمی گرێدراوی ناوچە باسای شەرناخ نزیکەی ١٥ ڕۆژە قەدەغەی لەسەر، لەنێو ئەو هەرێمانەدا گوندی بانە نزیکەی ٢ مانگە لەژێر گەمارۆی سەربازییە. پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوزی شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ و محەمەد زەکی ئیرمەز و ڕێکخراوەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەردانی گوندی بانایان کرد.

لە دەروازەی گوندەکە، سەربازەکان بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرت و ناسنامەکەیان پشکنی و دواتر ڕێگەیان بە شاندەکە دا بچنە گوندەکە. شاندەکە لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە پێشوازیان لێکرا. لە سەردانەکەدا سەربازەکان چاودێری شاندەکەیان کرد.

شاندەکە لەگەڵ گوندنشینان کۆبوونەوە.

گوندنشینان بە شاندەکەیان ڕاگەیاند: "ماوەی مانگێکە هەردوو دیوی گوندەکە بە سەرباز کۆنترۆڵ کراون، تەنها ڕێگەمان پێدەدەن لە نێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 16:00 باخەکانمان ئاو بدەین. لە ئێوارەی دوێنێوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو ڕاگەیەندراوە، تەنانەت ڕێگەمان پێنادەن ئاژەڵەکانمان بلەوەڕێنین، ناچار بووین ئاژەڵەکان لە گوندەکە دەربهێنین، ناردوومانن بۆ گوندەکانی تەنیشت، برنجمان چاندووە و دەبێت ئاو بدرێت، ئەگەر سێ ڕۆژ ئاوی نەدرێت شین نابێت، قوتابیەکانمان ناتوانن بچنە قوتابخانە، پێشتر دەمانبرد منداڵەکان بۆ باسان بەڵام لەوەتەی قەدەغەکردنەکە ڕاگەیەندراوە، ناتوانن بچنە قوتابخانە، ڕێگە نادەن پاس بێت و بچێت، پێشتر گوندەکەمانیان سووتاند، بەڵام هەر دەستبەرداری گوندەکەمان نەبووین. ئەگەر ئەوانیش وابکەن ئێمە کۆڵ نادەین، ساڵانێکە ڕووبەڕووی ئەم شتانە بووینەوە، دەڵێن هەرکەسێک یاسا بشکێنێت دەیکوژین، بۆ نموونە ئەگەر ئاژەڵێکمان ون بکەین، ناتوانین بەدوایدا بگەڕێین، کاتێک ئەو سنوورەی کە دایانناوە دەبڕین، دەڵێن دەتانکوژین".